سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی پارە بەکرێدان.؟
خەڵکانێک جۆرێک لە مامەڵە دەکەن کورتەکەی: کەسێک پارە بداتە کەسێکی تر، تا مامەڵەی پێوە بکا، لەبەرامبەردا مانگانە مەبلەغێکی دیاریکراوی لێوەرگرێ.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3832


حوکمی پارە بەکرێدان.؟

خەڵکانێک جۆرێک لە مامەڵە دەکەن کورتەکەی: کەسێک پارە بداتە کەسێکی تر، تا مامەڵەی پێوە بکا، لەبەرامبەردا مانگانە مەبلەغێکی دیاریکراوی لێوەرگرێ.
ئەو جۆرە مامەڵە بێگوومان حەڕامە و دانامەزرێ، چونکە ئەوە قەرزە، وەرگرتنی هەرجۆرە سوودێکیش لەقەرز ریبایە و حەڕامە، چونکە پارە بەقەرزدان پێویستە مەبەست تێیدا تەنها بەپیاوەتی و چاکە بێ، لەوە بەدەر وەرگرتنی هەر بەرامبەرێک لەقەرز دەچێتە خانەی سوو خواردن.
پێشەوا (ابن المنذر) دەڵێ: "وأجمع كل من نحفظ عنه من أهل العلم، على إبطال القراض الذي يشترط أحدهما -أو كلاهما- لنفسه دراهم معلومة." الإشراف 1/99
واتە: هەموو ئەوانەی زانستمان لێ وەرگرتوون کۆدەنگن، ئەو قەرزە بەتاڵە، کە یەکێکیان یان هەردووکیان، مانگانە مەبلەغێکی دیاریکراوبکاتە مەرج و وەریگرێ.
لێرەدا هەر کەس ئەو مامەڵەی کردبێ ئەو خاڵانەی لەسەر واجبە:
١:تۆبەکردن لە تاوانەکەی، چونکە جۆرێک لە مامەڵەی ریبای کردووە.
٢: هەر قازانجێکی لەو مامەڵە کردبێ، واجبە لە هەژاران و ئەو پڕۆژانەی بەرژەوەندی گشتییان پێوەیە خەرجی بکا.
بەدیلی ئەو مامەڵە:
یەکەم: ئەگەر کەسەکە مامەڵە بەو پارەوە دەکا، ئەوا خاوەن پارە دەتوانێ بەشێوەی (قراض) پارەی پێبدا، واتە پارە لەوەوە و کاریش لەو کەسەی پێویستی بەپارە هەیە، لەسەرەتاوەش لەسەر قازانج رێککەون، (٥٠ بە ٥٠ یان ٤٠ بە٦٠ ) بەو جۆرەی دەیانەوێ، ئەگەر مامەڵەکەش زەرەری کرد، ئەوا زیانی ماددی بەر خاوەن ماڵ بەماڵ زەرەر دەکەوێ و، خاوەن کاریش بەکۆششی ئەو ماوە زەر دەکا.
دووەم: ئەگەر خاوەن کار بۆ خانوو یان پڕۆژەیەک پیویستی بەپارە بوو، ئەوا دەکرێ پێویستیەکان دیاری بکا و، بە خاوەن پارە بڵێ ئەو شتانەم بۆ بکڕە و بە شێوەی ( مورابەحەی قیست) بەگرانتر پێم بفرۆشەوە.
برای مسوڵمان خۆت پێ چییە، تا بۆ قازانجێکی کەم شەڕ لەگەڵ خوا و پێغەمبەرەکەی بەرپا بکەی: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ 278 فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ...279 البقرة.
واتە: ئیمانداران لەخوا بترسن و، گەر ئیماندارن واز لە سوو بێنن، خۆ کەدەستی لێهەڵنەگرن، سا بزانن ئێوە دەگەڵ خوا و پێغەمبەر دەجەنگن.
بشزانە چارەنووسی ریبا پوکانەوەو لەناوچوونی سامانە، ئەوە بڕیاری خوایە: ( يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبَا) واتە: خوا بەردەوام سووكةمدەکاتەوە، تا لەناوي دەبا.

د. ابراهیم ملا احمد سەنگەسەری.
١٩ی ذو القعدەی ١٤٤٣ک ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ز



پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 543

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram