به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هیچی تێدا نییه ئه‌گه‌ر به هه‌ردوولا خزمه‌تی نه‌خۆشه‌که بکرێت، له‌وه ده‌رمانی چاک و تێکنه‌چوو و هه‌رزانیش پێشکه‌ش بکرێ پێیان، چونکه نه‌خۆش ئه‌مانه‌ته له گه‌ردنی پزیشک، ئه‌و متمانه‌ی پێ کردووه و لاشه‌ی خۆی خستۆته به‌رده‌ستی، چۆن ده‌بێ له به‌رامبه‌ری قازانجێک ده‌رمانی گرانتری پێ نیشان بدا، یاخوود ناباش و که‌م کاریگه‌ر؟! به هه‌مان شێوه ده‌رمانخانه‌کانیش هه‌مان ئه‌رک و لێپرسراوێتییان هه‌یه به‌رامبه‌ری نه‌خۆشه‌که به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی پزیشکێکه‌وه ڕه‌وانه بکرێن. که‌واته ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا له خزمه‌تی نه‌خۆشدا بن، ئاساییه ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنێکی له‌و جۆره‌ی باسی ده‌که‌ی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش وادیاره ته‌نها بۆ زیادبوونی کڕیاڕه بۆ ئه‌و ده‌رمانخانه‌یه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.