به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنت ده‌که‌ین بۆ گۆشه‌ی پرسیار و وه‌ڵام له ماڵپه‌ری ده‌نگی ئیسلام. سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت ده‌ڵێین پشت به خوای په‌روه‌ردگار: ( قه‌رز له زمانی عه‌ره‌بی و شه‌رعیشدا به‌وه هاتووه که یه‌کێک شتێک بداته یه‌کێکی تر بۆ ماوه‌یه‌ک به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆی بگێڕدرێته‌وه جا یان ئه‌و شته خۆی بێت یاخوود به هه‌ر شتێکی تر که له قیمه‌تدا وه‌ک ئه‌و شته وا بێت و قه‌رزده‌ره‌که پێی ڕازی بێت. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزدانه به بێ هیچ سوویه‌ك (الربا) بوو و هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵه‌ی که قه‌رزی لێ ده‌که‌ی له چاوگێکی حه‌ڵاڵه‌وه په‌یدا کرابوو، ئه‌وا هیچی تێدا نییه که تۆ قه‌رزی لێ وه‌ربگری چونکه قه‌رزێك به‌و جۆره بێت ئه‌وه ده‌چێته حوكمی په‌یداکردنی ماڵی حه‌ڵاڵ هه‌روه‌ك چۆن خۆت ئه‌گه‌ر به ڕێگه‌یه‌کی شه‌رعی وحه‌ڵاڵ پاره په‌یدا بکه‌یت. له‌سه‌ر تۆش پێویسته نییه‌تت وا بێت که ئه قه‌رزه بگێڕیته‌وه له کاتی خۆی هه‌تاوه‌کوو خوای گه‌وره‌ش دانه‌وه‌یت بۆ ئاسان بکات. پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان سڵاو و ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: «من أخژ أموال الناس یرید أدا‌وها أدی الله عنه، ومن أخژها یرید إتلافها أتلفه الله.» (أخرجه البخاری) واته: هه‌رکه‌سێك له ماڵی خه‌ڵکی وه‌رگرت و نییه‌تی وا بێت بیداته‌وه ئه‌وه خوای گه‌وره بۆی ده‌داته‌وه، هه‌رکه‌سێکیش وه‌ریبگرێ و نییه‌تی وا بێت بیفه‌وتێنێت (نه‌یداته‌وه) ئه‌وه خوای گه‌وره‌ش ماڵه‌که‌ی ئه‌فه‌وتێنێت. لێره‌دا ئه‌وه‌ش فێر ده‌بین که ته‌نانه‌ت به‌و نییه‌ته پاکه ئه‌گه‌ر که‌سی قه‌رزار هه‌تا مردنیش نه‌یتوانی قه‌رزه‌که‌ی بداته‌وه ئه‌وه خوای گه‌وره بۆی ئاسان ده‌کات له دوای خۆی بۆی بدرێته‌وه، یان له لای خۆی له قیامه‌ت بۆی بداته‌وه به ڕازیکردنی قه‌رزده‌ره‌که. له‌بیریشمان نه‌چێت که قه‌رزاری گه‌وره‌یه، چونکه مافی خه‌ڵکه بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌درێته‌وه پێش مردن ئه‌وه هه‌ڵده‌گیرێت و به‌هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه هه‌تاکوو ڕۆژی لێپرسینه‌وه؛ ئه‌گه‌ر قه‌رزار پشتی خۆی هه‌ڵکات له دانه‌وه‌ی واته بێخه‌م بێت لێی. بۆیه ده‌ڵێین پشت به خوا قه‌رزی خۆت بکه و هیچ مه‌ترسه که نییه‌تت پاک بێت له دانه‌وه‌ی. خوای گه‌وره‌ش کاری دانه‌وه‌ی و ژنهێنانیشت بۆ ئاسان بکات. ئامین! هیوادارین که وه‌ڵامی خۆت ده‌ست که‌وتبێت! (وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ێ‌له وأصحابه وسلم.) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن: باوکی شه‌هید