به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: قه‌رزاری بارێکی قورس و سه‌خته له‌سه‌ر موسوڵمانی پاک و خه‌ڵکی به‌ویژدان، له‌سه‌ر بۆچوونی زۆرێک له‌زانایان نابێت که‌سێک قه‌رز بکات که ده‌زانێت ناتوانێت بیداته‌وه مه‌گه‌ر ئاگاداری ئه‌و که‌سه بکات که ده‌یه‌وێت پاره‌ی لێ قه‌رز وه‌ربگرێت که ناتوانێت بیداته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی ناچاری بوو ئه‌وا ده‌شێت قه‌رزبکرێت هه‌رچه‌نده نه‌شتوانرێت بدرێته‌وه، به‌ڵکوو واجبیشه له‌و حاڵه‌ته‌دا. له‌سه‌ر خاوه قه‌رزیش پێویسته ئارام و چاوه‌ڕوانی لێ بکات، واته باری ئاسان بکات هه‌تا ماوه‌یه‌کی تر به‌ڵکوو بتوانێت باری خۆی ڕاست بکاته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَإِنْ كَانَ ژُو عُسْرَه‌ٍ فَنَڤِرَه‌ٌ إِڵی مَیْسَرَه‌ٍ وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَیْرٌ ڵكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْڵمُونَ[البقره:280]. واته/ ئه‌گه‌ر قه‌رزار باری قورس بوو، ئه‌وا با چاوه‌ڕوانی درێژتر بکاته‌وه(خاوه‌ن پاره‌که) ، وه ئه‌گه‌ر پاره‌که ببه‌خشن هه‌مووی یان هه‌ندێکی به‌سه‌ریاندا ئه‌وا خێره بۆتان ئه‌گه‌ر ده‌زانن. چاوه‌ڕیی یان لێبوردن و به‌خشینی قه‌رزه‌که یان له‌هه‌ندێکی فه‌زڵ و خێری زۆره له‌لای خوا، بۆ نمونه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من أنڤر معسرا أو وچع عنه أڤله الله فی ڤله یوم لا ڤل إلا ڤله" صححه اڵ‌لبانی. واته/ هه‌رکه‌سێک چاوه‌ڕیی بکات له‌سه‌ر بارگرانێک(قه‌رزار) یان ئه‌و باره‌ی لابه‌رێت له‌سه‌ری(لێی خۆش بێت) ئه‌وا خوای گه‌وره سێبه‌ری ده‌کات له‌ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خۆی له‌ڕۆژێکدا که هیچ سێبه‌رێک نییه ته‌نها ئه‌و سێبه‌ره نه‌بێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش باشه چونکه چاری تر نییه، بۆ نمونه جائیز نییه قه‌رزار به‌ند بکرێت، چونکه ئه‌وه چاری قه‌رزارییه‌که ناکات، یان جائیز نییه له‌باتی قه‌رزه‌که به‌زۆر ئیشی پێ بکرێت، چونکه ئه‌و پاره قه‌رزاره نه‌وه‌ک ماندووکردنی جه‌سته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی ڕازی بوو به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئیشی بۆ بکات و له‌به‌ره‌وه قه‌رزه‌که‌ی وه‌رگرێته‌وه ئه‌وه ده‌بێت به‌مه‌رجێک سته‌می تێدا نه‌بێت. له‌سه‌ر قه‌رزاریش پێویسته، بێ هیوا نه‌بێت، ئومێدی زۆری به‌خوا هه‌بێت، زیاتر له‌خوا نزیک بێته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت أَمَّنْ یُجِیبُ الْمُچْگَرَّ إِژَا دَعَاهُ وَێكْشِفُ السُّو‌وَ [النمل:62] واته/ کێیه ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ناچار و زۆرلێکراو ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر داوای لێ کرد، هه‌روه‌ها ناره‌حه‌تییه‌که‌ی له‌سه‌ر لاده‌بات؟ (بێگومان هه‌ر خوای گه‌وره‌یه). که‌واته با دوعا زۆر بکات و خۆی بداته ده‌ست خوای گه‌وره، وه هه‌وڵ و ته‌قه‌للای خۆی بدات له‌دوای پشت به‌ستن به‌خوا له کارکردن بۆ گێرانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان، چونکه گوناهبارییه ئه‌گه‌ر که‌سێک ئیهمالی بکات له‌گێرانه‌وه‌ی قه‌رز، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من أخژ أموال الناس یرید أدا‌وها أدی الله عنه، ومن أخژ یرید إتلافها أتلفه الله" رواه البخاری. واته/ هه‌رکه‌سێک ماڵی خه‌ڵکی وه‌رگرت و نییه‌تی وایه بیگێڕێته‌وه ئه‌وا خوای گه‌وره بۆی ده‌داته‌وه(له‌م دونیا کاری بۆ ئاسان ده‌کات ئه‌گه‌ر له‌دوای ماوه‌یه‌کیش بێت، له قیامه‌تیش؛ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی دابوو به‌ڵام نه‌گه‌یشته دانه‌وه‌ی و بمرێت) ، وه هه‌رکه‌سێکیش وه‌ر ده‌گرێت و نییه‌تی ئه‌وه‌یه بیفه‌وتێنێت لێی، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ش ده‌یفه‌وتێنێت. له‌و دوعا تایبه‌تانه‌ش سه‌باره‌ت به قه‌رزاری، فه‌رمووده‌که‌ی ئه‌بوو داووده که له ئه‌بوو سه‌عیدی خودرییه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه، ئه‌بوو سه‌عید-خوای لێ رازی بێت- ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا هاته مزگه‌وت ڕۆژێک ، چووه سه‌ر پیاوێک که‌ناوی ئه‌بوو ئومامه بوو، پێی فه‌رموو: ئه‌وه چییه ئه‌ی ئه‌بوو ئومامه ده‌تبینم له‌مزگه‌وتی کاتی نوێژیش نییه!؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: خه‌فه‌تی زۆر گیری خواردووم و قه‌رزاری ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ، ئه‌ویش فه‌رمووی: ناته‌وێ چه‌ند وشه‌یه‌کت فێربکه‌م که ئه‌گه‌ت تۆ بیانڵێیت ئه‌وا خوای گه‌وره خه‌فه‌ته‌که‌ت ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و قه‌رزه‌که‌شت له‌سه‌ر لاده‌بات؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، فه‌رمووی بڵێ: ئه‌گه‌ر به‌یانیت لێ بوویه‌وه یان ئێواره: ئه‌ی په‌رستراوم من په‌نات پێ ده‌گرم له په‌ژاره‌یی و خه‌فه‌ت، وه په‌نات پێ ده‌گرم له ده‌سه‌وسانی و ته‌مه‌ڵی، وه په‌نات پێ ده‌گرم له ترسنۆکی و ڕه‌زیلی، وه په‌نات پێ ده‌گرم له زاڵی قه‌رزاری و توندی پیاوان، ئه‌بوو ئومامه ده‌فه‌رموێت: من ئه‌وم ئه‌نجامدا و خوای گه‌وره‌ش لایبرد له‌سه‌رم په‌ژاره و قه‌رزه‌کان له‌سه‌رم. عن أبی سعید الخدری" قال: دخل رسول الله صلی الله علیه وسلم ژات یوم المسجد فإژا هو برجل من اڵ‌نصار یقال له: أبو أمامه، فقال یا أبا أمامه: ما لی أراك جالسا فی المسجد فی غیر وقت الصلاه؟ قال: هموم لزمتنی ودیون یا رسول الله، قال: أفلا أعلمك كلاما إژا أنت قلته أژهب الله عز وجل همك وقچی عنك دینك؟ قال: قلت: بلی یا رسول الله، قال: قل: إژا أصبحت وإژا أمسیت: اللهم إنی أعوژ بك من الهم والحزن، وأعوژ بك من العجز والكسل، وأعوژ بك من الجبن والبخل، وأعوژ بك من غلبه ا‌لدین وقهر الرجال، قال: ففعلت ژلك فأژهب الله عز وجل همی وقچی عنی دینی". یان دوعای"قل اللهم اكفنی بحلالك عن حرامك، وأغننی بفچلك عمن سواك" حسنه الترمژی. واته/ ئه‌ی په‌رستراوم ئه‌وه‌نده‌م بده‌ێ له حه‌ڵاڵت که پێویستیم نه‌بێت به حه‌رامه‌کان و بێباکیشم بکه به فه‌زڵ و چاکه‌ت که پێویستیم به غه‌یری تۆ نه‌بێت. ئه‌وه ئیمامی عه‌لی بوو-خوا لێی ڕازی بێت- پیاوێک هاته لای و پێی وت، کاتی پاره‌دانه‌که‌م هاتووه بیده‌م(به‌نده‌یه‌ک بۆ گه‌وره‌که‌ی په‌یمانێکیان به نووسین له نێواندا بێت که ئه‌وه‌نده پاره‌ی بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت له‌کاتێکی دیاریکراودا هه‌تا ئازادی بکات) ئه‌وجا نه‌متوانیوه هه‌تا ئێستا و یارمه‌تیم بده، ئیمامی عه‌لیش فه‌رمووی: ئایا ناته‌وێ وشانێکت فێر بکه‌م که پێغه‌مه‌بری خوا(صلی الله علیه وسلم) فێریانی کردووم که ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر کێوی صه‌یر قه‌رزت له‌سه‌ر بێت، خوای گه‌وره له‌سه‌رتی لاده‌بات، ئیتر ئه‌و دوعایه‌ی فێرکرد. دوعای تریش زۆرن، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌بوو هوره‌یره ده‌فه‌رموێت، که پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌ر جارێک بچوواته ناو جێگاوه ده‌یفه‌رمو"اللهم رب السموات السبع ورب اڵ‌رچ ورب كل شی‌و، فالق الحب والنوی، منزل التوراه والإنجیل والقرێ‌ن، أعوژ بك من شر كل ژی شر أنت أخژ بناصیته، أنت اڵ‌ول فلیس قبلك شی‌و، وأنت اڵاخر فلیس بعدك شی‌و، وأنت الڤاهر فلیس فوقك شی‌و، وأنت الباگن فلیس دونك شی‌و، اقچ عنی ا‌لدین وأغننی من الفقر." أخرجه أحمد. خوای گه‌وره کارئاسانیت بۆ بکات، ئامین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.