سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پێویسته‌ له‌ قه‌رزداندا هه‌موو شت بنووسرێ و شایه‌ت هه‌بێ.؟
ئایا پێویست ده‌کات له کاتی قه‌رز وه‌رگرتن یان قه‌رز دایه‌ن ٢ شایه‌ت هه‌بن و به نووسراوه بنووسرێ و ماوه‌ی قه‌رزه‌که‌ دیاری بکرێ. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌کران خاوه‌ن قه‌رز گوناهبار ئه‌بێ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 694


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌و ئایه‌ته‌یێا أَیُّهَا اڵّژِینَ ێ‌مَنُواْ إِژَا تَدَاێنتُم بِدَیْنٍ إِڵی‌ أَجَلٍ مُّسَمًّی‌ فَاكْتُبُوهُ... [البقره‌:٢٨٢] خوای گه‌وره‌ باسی له‌ قه‌رزدان و نووسینه‌وه‌ و هه‌بوونی شایه‌ت کردووه‌، ته‌نها له‌ ڕووی خوازراوی(إستحباب)ه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ک فه‌رزبوون، هه‌روه‌کو فه‌رمانی بڵاوبوونه‌وه‌ به‌ زه‌ویدا و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌سهێنانی به‌خششی خوا و یادکردن له‌ دوای ته‌واوبوونی نوێژی هه‌ینی  فَإِژَا قُچِێتِ الصَّڵاه‌ُ فَانتَشِرُوا فِی الْأَرْچِ وَابْتَغُوا مِن فَچْلِ الڵّـهِ وَاژْكُرُوا الڵّـهَ كَپِیرًا ڵّعَڵّكُمْ تُفْلِحُونَ[الجمعه‌:١٠] ، که‌واته‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک قه‌رزی دا یان بارمته‌ی وه‌رگرت نووسینه‌وه‌ و هه‌بوونی شایه‌ت کارێکی باشه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌که‌، نییه‌تیشی له‌گه‌ڵدا بوو له‌وه‌ی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌کات، عیباده‌ته‌ و پاداشتی ده‌بێ، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌نووسرا یان شایه‌ت نه‌بوو هیچ لایه‌ک گوناهبار نابێ، ئه‌بووبه‌کری کوری عه‌ره‌بییش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ کتێبی ئه‌حکامی قورئانیدا فه‌رموویتی که‌ له‌ نێوانی شه‌رعناسانی هه‌موو وڵاتانی ئیسلامدا ناکۆکی نییه‌ له‌وه‌ی ئه‌و فرمانه‌ بۆ سوننه‌ت و خوازیارییه‌ نه‌وه‌ک فه‌رز و پێویستبوون.."ولا خلاف بین فقها‌و اڵ‌مصار أن اڵ‌مر بالكتابه‌ والإشهاد والرهن المژكور جمیعه فی هژه اڵایه‌ ندب وإرشاد لنا إلی‌ ما لنا فیه الحفڤ والصلاح والاحتیاگ للدین والدنیا، وأن شیئاً منه غیر واجب" .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلی‌ الله علی‌ نبینا محمد وعلی‌ ێ‌له وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 228

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus