به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و زیاده‌یه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به که‌م و زۆری قه‌رزه‌که و ماوه‌که‌وه‌ی نه‌بێت واته ڕێژه‌یه‌کی دیارکراو و نه‌گۆڕ بێت دروسته و ناچێته حوکمی سو‌و(ربا)ه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌که‌ی که‌م و زیاد بکات به پێی بڕی قه‌رزه‌که یان ماوه‌که‌ی ئه‌وه ته‌نها گۆڕینی ناوه‌که‌یه‌تی و هه‌ر ڕیبایه له‌ناو پێستی ئه‌و ناونیشانه نوێیانه(رسومات و کرێی بینا و فه‌رمانبه‌ر و..تاد)! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیس