به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ت به‌ڵێنی داوه قه‌رزه‌که‌ت بداته‌وه له ماوه‌یه‌کی دیاریکراو و هێشتا ئه‌و کاته نه‌هاتووه، تۆ بۆت نییه ڕێگری نیشان بده‌ی له‌و قه‌رزدانه‌ی بۆ مزگه‌وته‌که، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گێڕانه‌وه‌ی تۆی پشتگوێ خستووه و تۆیش ده‌ته‌وێت پاره‌که‌ت بێته‌وه ده‌ستت، ئه‌و گوناهبار ده‌بێت له پشتگوێخستنی گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ت ئه‌گه‌ر له ژێر هه‌ر پاساو و بیانوویه‌کیش بێت مادام پاره‌یه‌کی هه‌یه به ده‌سته‌وه، ئه‌و بێگومان پێویسته له‌سه‌ری ڕوخسه‌ت له تۆ وه‌ربگرێت بۆ به‌شداریکردنی ئه‌و خێره ئه‌گه‌ر ئاگای هه‌یه له‌وه‌ی تۆ داواکاری پاره‌که‌ت وه‌ربگریته‌وه.. سه‌باره‌ت به تۆیش گوناهبار نابیت به پێناخۆشبوونت یان ڕێگریکردنت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پاره‌که‌ت وه‌ربگریته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.