سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئه‌گه‌ر قه‌رز زیادەی بێتە سه‌ر حه‌رامه‌.؟
ئایا وه‌رگرتنى پاره‌ به‌قه‌رز به‌م شێوه‌یه‌ چۆنه‌: بو نموونه‌ كه‌سێك دولار ده‌دا به‌ كه‌سیك به‌مه‌به‌‌ستى قازانج ، چۆن؟ بڵێین كابرا ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ سه‌د دۆلار به‌(١٤٨٠٠٠)دیناره‌ من پێت ده‌فرۆشم به‌(١٥٥٠٠٠دینار بۆ ماوه‌ ى یه‌ك مانگ كاتێ قه‌رزه‌كه‌ دێنێته‌وه‌ دۆلارى بردوه‌ دینار ده‌هێنێته‌وه،‌ واته‌ لێره‌دا كابراى كه‌ پاره‌كه‌ى داوه‌ له‌ هه‌ر سه‌د دولارێك بڕى ٧٠٠٠ دینارى قازانج كردووه، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك تاماوه‌ى ئه‌م مانگه‌ دۆلار هه‌ر وه‌ك خوى بێت هه‌ستان و دابه‌زینى نه‌بوو بێت. جا ئایا ئه‌م پاره‌ وه‌رگرتنه‌ چۆنه‌ له‌ شه‌رعدا؟ خوا جه‌زاتان باته‌وه‌ .
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 698


به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر نازدار صلی الله‌علیه‌ وسلم هه‌م له‌سه‌ر ئال و یاران. 

به‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕیزتان : 
قه‌رزدان له‌ ئیسلامدا یارمه‌تییه‌کی بێ به‌رامبه‌ره‌، شتێک، پاره‌ بێت یان که‌ل و په‌ل ئه‌ده‌ی به‌ که‌سێکی تر بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو بێت یان کراوه‌! پاشان ئه‌یش ده‌یگێرێته‌وه وه‌ک خۆی جا ئایا هه‌مان شت بێت یاخوود به‌شتێکی تر به‌ڵام هه‌مان نرخی هه‌بێت ئه‌گه‌ر فه‌وتابوو. 
ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌که‌ی قه‌رزدانه‌ به‌ سوو(الربا)! چونکه‌ زیاده‌یه‌کی مسۆگه‌ری دێته‌وه‌ سه‌ر. 
جا یان قه‌رزده‌ر با قه‌رزه‌که‌ بدات به‌بێ زیاده‌ و باشتریش وایه‌ که‌ هه‌مان جۆر پاره‌ وه‌رگرێته‌وه‌، یان پاره‌یه‌کی تر به‌ڵام به‌ نرخی رۆژی دانه‌وه‌. 
یان ئه‌وه‌تا دۆلاره‌که‌ بفرۆشه‌ به‌ دینار یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڵام به‌ نرخی ئه‌وکاته‌ی که‌ کرین و فرۆشتنه‌که‌ ده‌که‌ن نه‌وه‌ک گرانتر، چونکه‌ به‌گران پاره فرۆشتن نابێت! پاره‌ به‌پاره‌ وه‌ک فرۆشتنی شتێک نییه‌ به‌گرانتر، که‌ ئه‌میان جائیزه‌ به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌و گرانییه‌ زۆر له‌ حه‌ققی خۆی زیاتر نه‌بێت. 
خوای گه‌وره‌ خۆی زانا و به‌ ئاگایه‌ 
کۆتای ووته‌مان ئه‌ڵێن سوپاس بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که‌ ڕێگا ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیهانه‌ . 
(وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم.) 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
ئه‌م پرسیاره‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ : 
له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید) به‌ڕێز.

  ژمارەی بینین 219

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus