به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که مامه‌ڵکردن و قه‌رزکردنی پاره‌یه‌ک مه‌رجی سو‌و(ربا)ی تێدا بێت حه‌رامه و گوناهێکی گه‌وره‌یه و خاوه‌نه‌که‌ی تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی خوایی ده‌کات له‌م دونیا و له‌و دواڕۆژیش. زانایانی ئیسلام قه‌رزکردنی پاره‌ی سوویان حه‌رام کردووه مه‌گه‌ر ته‌نها له‌حاڵه‌تی زۆر ناچاری و ناچاریش ئه‌وه‌یه به‌پێی دین ناچاری بێت نه‌وه‌ک هه‌رکه‌سه و به‌گه‌زی خۆی! ناچاری وه‌ک؛ که‌سێک نانی نه‌بێت بۆ خۆی و منداڵه‌کانی و هیچ ڕێگایه‌کی له‌به‌رده‌م نه‌بێت ته‌نیا قه‌رزی به‌سوو نه‌بێت، یاخوود شوێنێکی حه‌وانه‌وه‌ی نه‌بێت بۆ خۆی و ماڵومنداڵی و هیچ ڕێگایه‌کی له‌به‌ر ده‌م نه‌بێت ته‌نیا قه‌رزی به‌سوو نه‌بێت، یاخوود قه‌رزاره و ئه‌گه‌ر نه‌یداته‌وه ژیانی ده‌که‌وێته مه‌ترسی و چاره‌سه‌ری تریشی له‌به‌رده‌م نییه ته‌نیا قه‌رزی به‌سوو نه‌بێت. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ڕاێشانی خێزان ناکه‌وێته ناچارییه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر زۆر هۆکار، له‌وانه؛ جارێ ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه بکرێت ئایا هاتنه‌ده‌روه‌ی پیاوه‌که خۆی شه‌رعییه بۆ وڵاتانی کوفر و ڕۆژئاوا!؟ ئه‌گه‌ر شه‌رعی بووه ئه‌وجا ئایا ناتوانێت سه‌بر بگرێت زیاتر هه‌تا خوا ده‌رگایه‌کی لێده‌کاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر باری ماڵومنداڵی سه‌لامه‌ته و ترسیان له‌سه‌ر نییه، خۆیشی ده‌توانێت جاروبار بڕواته‌وه بۆ سه‌ردانیان ئه‌وه حاڵه‌ته‌که ناچاری نییه و نابێت قه‌رزی به ڕیبایان بۆ بکات! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماڵومنداڵی له‌مه‌ترسیدان و خۆیشی ناتوانێت بچێته‌وه بۆلایان و ناشتوانێت بیانگه‌یه‌نێته‌وه شوێنێکی ئه‌مین و سه‌لامه‌ت، ئومێدمان وایه ئه‌و حاڵه‌ته ببێته ناچاری ئه‌گه‌ر هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی تری نه‌بێت وه‌ک قه‌رزکردنی حه‌ڵاڵ.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.