به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ش مانگه پێشه‌کییه که‌ده‌کاته(١٨٠) دۆلار له‌داهاتوودا له‌سه‌ر قه‌رزه‌که حیساب ده‌بێت و له‌دوای دانه‌وه‌ی هه‌موو قه‌رزه‌که هه‌ر(٣.٠٠٠) دۆلاره‌که ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌وه وه‌ک قه‌رزێکی پاک و حه‌ڵاڵ(قرض الحسن) وایه و هیچی تێدا نییه، ڕه‌نگه ئه‌و کۆمپانیایه ته‌نیا وه‌ک یارمه‌تی گه‌نجان و ده‌زگایه‌کی خێرخوازی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پیشکه‌ش به لاوان ده‌کات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر(٣٠) دۆلاری شه‌ش مانگی یه‌که‌م که‌ده‌کاته(١٨٠) دۆلار حیساب نابێت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌که. واته ئه‌و(١٨٠) دۆلاره زیاده ده‌ده‌ی! ئه‌وا حوکمه‌که‌ی دوو جۆره.. یه‌که‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده پێشه‌کییه ڕێژه‌یه‌کی سه‌دی سووه(الربا) یاخوود ئه‌و کۆمپانییه ده‌یه‌وێت به‌و قه‌رزدانه ئه‌و زیاده‌یه قازانج بکات، به‌کورتی به‌کرێدانی پاره‌یه به‌و قازانجه(١٨٠) دۆلاره، ئه‌وا حوکمی سووه و حه‌رامه وه‌رگرتنی. دووه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده پێشه‌کییه مه‌به‌ست پێی ته‌نها بۆ هه‌ڵسوڕاندنی کۆمپانیایه‌که‌یه و له‌گه‌ڵ دابینکردنی مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ئه‌وا ناکه‌وێته به‌ر ڕیبا(سو‌و) و حه‌ڵاڵه. دڵنیابوون له‌و دووانه وه‌رگرتنی زانیاری پێویستی ده‌وێت و پرسیاریش له زانایانی شاره‌که‌ت(أهل العلم). خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.