به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: قه‌رزی به ڕیبا حه‌رامه و گوناهێکی گه‌وره‌یه، موسوڵـمان نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک تقخنی کاری وه‌ها ببێته‌وه.. زانایان ته‌نها بۆ حاڵه‌تی ناچار به‌پێی شه‌رع ڕێگه‌یان پێداوه، ئێوه‌ش که خانوویه‌ک هه‌یه تێیدا ده‌ژین، حاڵه‌ته‌که‌تان ناچاری نییه بۆ مامه‌ڵه‌کردن به ڕیباوه، ئارام بگره و داوای ده‌رووی خێر له خوا بکه، به‌ڵکوو ڕێگه‌چاره‌یه‌کتان بۆ بێته پێش. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.