به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: گومانی تێدا نییه بیمه‌ی(چمان) خۆویستی حه‌رامه و مامه‌ڵه‌یه‌کی نادروسته، هۆکاره‌که‌یشی ئه‌وه‌یه ماڵخواردنی خه‌ڵکی تێدایه به ناهه‌ق و سته‌م، جگه له‌مه‌ش له‌لایه‌ن زۆرێکه‌وه فێڵ و ساخته‌ی تێ ده‌که‌وێنێت، ئه‌و شه‌ریکانه‌ی پاره‌ی بیمه وه‌رده‌گرن، سوودێکی خه‌یاڵی ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ریش زیانێکی که‌م، ئه‌وان له هه‌زاران و بگره ملیۆنه‌ها مامه‌ڵه زیانێکی که‌م ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ش بیمه بۆ شمه‌ک و خۆیان و ماڵاتیان ده‌که‌ن به زۆریی پاره‌یه‌ک ده‌ده‌ن له خۆڕا و هیچیان لێ به‌سه‌ر نایه‌ت، یاخود ڕه‌نگه له دوای یه‌ک دوو مانگ له پێدانی مانگانه قه‌ره‌بوویه‌کی زۆر وه‌ربگرن که ده‌یان هێنده‌ی ئه‌وه بووه داویانه له‌و دوو مانگه. بۆیه زیاتر مامه‌ڵه‌که شانسه و قوماره و سته‌م. ئیسلامیش ئه‌وانه هه‌موو ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که ئه‌گه‌ر حه‌رامه ئێستا چی بکه‌یت؟! ته‌نها ئیستیغفار و تۆبه‌یه له‌و مامه‌ڵه‌یه، چونکه ناکرێت بتوانیت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.