سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پاره‌ی بیمه‌ حه‌رامه‌ ئه‌گه‌ر به‌شدارییه‌که‌ی به‌زۆر نه‌بێت.؟
سڵاوی خواتان لئبێت. من لە ئەورووپا دەژیم. مانگانە بیمە دەدەم بۆ سەیارەکەم. ساڵی پار تووشی کارەساتێك بووم بەسەیاره‌، تاوانی من نەبوو. لەبری ئه‌وە هەندێك پارەم وەرگرت بۆ خۆم و سەیارەکەم و هەروەها سەیارەکەم تەواو سکراب کرا و خۆشم هەندێک ئازارم پێگەیشت. ئایا ئەو پارەیە حەڵاڵە وەرمگرتووە؟ هەروەکوو یاسای بیمەی سەیارە لە ئەورووپا وەهایە هەرکەسێك تووشی کارەساتی سەیارە ببێت بەو شێوەیە، ئەو پارە وەردەگرێت. خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 726


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
وه‌رگرتنی بیمه‌ له‌باتی ئه‌و به‌شدارییه‌ مانگانه‌یه‌ ده‌درێت. بیمه‌ش ئه‌گه‌ر به‌ئیختیاریی خۆت بێت، به‌شداریکردن تێیدا حه‌رامه،‌ چونکه‌ مامه‌ڵه‌یه‌که‌ فێڵ و زیان و ناهه‌قی تێدایه‌. شته‌نها ئه‌وه‌یان نه‌بێت ناچاری و زۆره‌ملێی تێدایه‌ وه‌کوو بیمه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌ڵام له‌کاتی لێخوڕین و جاده‌، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌یان نیوه‌ یان بیمه‌کردنی سه‌دلەسه‌دی پێده‌وترێت، چونکه‌ ئه‌و دووانه‌یان به‌ده‌ستی خۆته‌ و که‌س زۆرت لێناکات. 

به‌م پێیه‌ بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ بیمه‌کردنی زۆره‌ملێ نه‌بووه،‌ ئه‌وه‌ بۆت دروست نه‌بووه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌شداری بکه‌یت. به‌ڵام که‌ ئێستا کردووته‌ و پاره‌که‌شت وه‌رگرتووه‌، ته‌نها ئه‌و بڕه‌ی مانگانه‌ داوته‌ ده‌یگێڕیته‌وه‌، ئه‌وه‌ی تری بۆت حه‌ڵاڵ نییه‌ و ده‌یبه‌خشییه‌وه‌ له‌ ڕێی خوادا، بۆ هه‌ژاران و خزمه‌تی بانگه‌وازی ئیسلام و مزگه‌وت و هتد... خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ له‌به‌ر به‌شداریی خۆت نه‌بووه‌ و له‌ ئیختیارییه‌که‌، به‌ڵکوو له‌لایه‌نی شه‌ریکه‌ی بیمه‌ی که‌سی به‌رامبه‌ره‌وه ‌(ئه‌وه‌ی کاره‌ساته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کردوویت قه‌ره‌بوویه‌ك وه‌رده‌گریت)، ئه‌مه‌یان دروسته‌ و پێت حه‌ڵاڵه‌. یاخود ئه‌گه‌ر وه‌ك باسی ده‌که‌یت پاره‌ی کاره‌ساته‌ و له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تی پێتدرا بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی و پاره‌دانی مانگانه‌ت هه‌بووبێت، دیسان ئه‌وه‌ش پێت حه‌ڵاڵه‌ و دروسته‌.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلی‌ الله علی‌ نبینا محمد وعلی‌ ێ‌له وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 342

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus