سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی بیمه‌ (ضمان) چیە.؟
بسم الله الرحمن الرحیم حوکمی به‌شداری کردن له‌ (چمان) دا چییه‌؟ (چمان) ئه‌وه‌یه‌ ده‌چێت بڕێك پاره‌ چمانی ژیانت یان به‌شێکی له‌شت ده‌که‌یت و مانگانه‌ بڕێک پاره‌ ده‌ده‌یت وه‌ ئه‌گه‌ر شتێکت به‌سه‌رهات یان مردیت له‌ دائیره‌ی چمان بڕێک بتره‌ وه‌رده‌گریت!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 727


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
بیمه‌(چمان) حه‌رامه‌ موسوڵمان بیکات ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ستی خۆیه‌تی و به‌زۆر نییه‌. چونکه‌ ئه‌و سیسته‌م و مامه‌ڵه‌یه‌ باتڵه‌ و پاره‌خواردنی به‌ ناڕه‌وا تێدایه‌، له‌ ئیسلامیش هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ک به‌حه‌قی خۆی نه‌بێ و دوور نه‌بێت له‌ گزی و فێڵ حه‌رامه‌ و ڕه‌د ده‌کرێته‌وه‌. 
ئاڵوگۆرکردنی دوو شت شایسته‌ نه‌بن و له‌ سووری خۆی نه‌بێت حه‌رامه‌. ئه‌و که‌سه‌ی خۆی یان خانوویه‌کی زه‌مان ده‌کات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕه‌نگه‌ ساڵانێکی زۆر پاره‌یه‌کی باس بدات و هیچیشی لێ به‌سه‌ر نه‌یه‌ت، یان ڕه‌نگه‌ دوو مانگ ته‌نها پاره‌ بدا و تووشی ڕووداوێک ببێت به‌ ده‌یان هه‌زار و زیاتر پاره‌ وه‌ربگرێت، که‌واته‌ ئه‌و دوو پاره‌دان و وه‌رگرتنه‌ وه‌کو یه‌ک نه‌بوون، لایه‌ک زیان ده‌کا و ئه‌وی تر سوودێکی زۆر! ئه‌و ڕێکخراو و کۆمپانیانه‌ ته‌نها سه‌رمایه‌دارێکی خوێنمژن و ئه‌و سیسته‌مه‌شیان بۆ داگیرکردنی ماڵی خه‌ڵکی بنیات ناوه‌، کۆمپانیایه‌ک ڕه‌نگه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار و ملیۆن خه‌ڵک و کارگه‌ و خانوو و ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سه‌ی له‌لا زه‌مان کرابێت، پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی کۆده‌کاته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ زۆر که‌می ده‌داته‌وه‌ به‌و خه‌ڵکه‌ی تووشی ڕوداوێک ده‌بن، چونکه‌ هه‌میشه‌ ڕووداوی له‌ناوچوون که‌مترن وه‌ک له‌ بنیاتنان، به‌ کورتی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان ده‌کوێت زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ی خه‌رجی ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکه‌که‌. 
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چه‌نده‌ها فرت و فێڵی تێدا ده‌کرێ، که‌سێک بۆ خۆی خانووه‌که‌ی ده‌سوتێنێ هه‌تاوه‌کو سه‌رله‌نوێ بۆی دروست بکه‌نه‌وه‌، یان کارگه‌یه‌کی...تاد. 

ئه‌مه‌و ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت که‌ له‌ ڕووی ئیمانه‌وه‌ بۆ موسوڵمان باش نییه‌ هه‌موو شتێکی خۆی مسۆگه‌ر بکات، چونکه‌ باوه‌ڕی له‌باره‌ی قه‌زاوره‌ده‌ره‌وه‌ لاواز ده‌بێ، یان بێخه‌م ده‌بێت له‌ هه‌ر ڕووداوێک، ئه‌وه‌ش بۆ نێوانی خۆی و خوای گه‌وره‌ باش نابێ و تام و چێژی له‌گه‌ڵ خوابوونی که‌م ده‌بێته‌وه‌. 

بۆیه‌ نابێت موسوڵمان خۆی له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ نزیک بخاته‌وه‌ مه‌گه‌ر به‌زۆر بێت، وه‌کو بیمه‌ی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌ی که‌ به‌زۆره‌ نه‌وه‌ک بیمه‌ی ته‌واو(فوول). 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلی‌ الله علی‌ نبینا محمد وعلی‌ ێ‌له وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 
 

  ژمارەی بینین 303

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus