به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر ته‌نها خه‌ڵاتی بێبه‌رامبه‌ره ئه‌وه دروسته و حه‌ڵاڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵاته له به‌رامبه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندیکردنه ته‌له‌فۆنییه‌یه ئه‌وه قوماره و حه‌رامه، ڕاستی ئه‌وه‌ش به نرخی ته‌له‌فۆنکردنه‌که ده‌زانرێت، ئه‌گه‌ر وه‌کو ته‌له‌ۆنی ئاسایی بوو، مانای وایه ته‌نها دیارییه و بێبه‌رامبه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرانتر بوو، مانای به‌رامبه‌ر و به‌شداریکردنه، به‌وه‌ش حوکمی قوماری ده‌بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.