به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: بزانە برای بەڕێز خاکی وڵات و خێروبێری مافی ئەو خەڵکەیە کە چەندین ساڵە تێیدا دەژین و هاوڵاتی ئەون.. دەستەڵات و دەوڵەتیش وەکو بەڕێوەبردنی کاری ئەو خەڵک و هاوڵاتییانە مافی ئەوەیان هەیە ئەو خێروبێرە دابەشی خەڵکەکە بکەن، بەڵام ئەوەی گرنگ و جێی باسە ئەوەیە دەستەڵات بە یەکسانی و دادپەروەری و بەپێی ڕەوایەتیی و مافی لە پێشتریی(کێ لە پێشترە) دابەشی بکەن. لەمەوە هەریەکە دەبێت ئەوە لەخۆی بپرسێت ئایا ئەو مافەی هەیە پارچەیەک زەوی یان هەر شتێک لە موڵکی دەوڵەت و وڵات وەربگرێت کاتێک پێی دەدرێت یان بۆ خۆی بیپچڕێت!؟ گومانی تێدا نییە بۆ کەسانێکی وەکو ئێوە دروست و حەڵاڵە ئەگەر یەکجارە و لەسەر خواردنی مافی خەڵکی تر نییە! هەموو هاوڵاتییەک بۆی ڕەوایە پارجە زەوییەکی پێ بدرێت بۆ ئەوەی ژیانی خۆی لەسەر دروست بکات یاخود ئابووری خۆی پێ باشتر بکات، بە تایبەتیش ئەوانەی پێویستییان پێیەتی و کەمدەرامەتن! بەڵام لە حاڵەتی ئەوەی دەستەڵات ئەو مافە بەپێی هەق و دادپەروەرێتی دابەش ناکات و زەوتی دەکات بۆ لایەنگرانی خۆی، لێرەدا ئەوانە تاوانبارن و ئەوەش وەری دەگرێت پێی حەرامە و گوناهبارە چونکە بەشدارە لە دزینی ماڵی دەوڵەت و خەڵکییدا. تاوانیش ئەوەیە ناخی ئادەمیزاد هەستی پێدەکات و پێشت ناخۆشە خەڵکی پێی بزانن! خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.