به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ت له بانکی ئیسلامی وه‌رگرتبێت واتا: زیاده‌ی نایه‌ته سه‌ر له کاتی دانه‌وه‌ی ئه‌وه هیچ شك و گومانی تێدانیه که حه‌ڵاله تاوانبار نابیت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بانکی ریبهویواتا سو‌و پاره‌که‌ت وه‌رگرتوه بێگومان حه‌رامه مرۆڤی تێدا تاوانبار ئه‌بێت تاوانی گه‌وره‌ش خوا په‌نامان بات. خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا { الَّژِینَ ێأْكُلُونَ الرِّبَا لاَ ێقُومُونَ إِلاَّ كَمَا ێقُومُ الَّژِی ێتَخَبَّگُهُ الشَّیْگَانُ مِنَ الْمَسِّ ژَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُواْ إِنَّمَا الْبَیْعُ مِپْلُ الرِّبَا وَأَحَلَّ اللّهُ الْبَیْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا فَمَن جَاوهُ مَوْعِڤَهٌ مِّن رَّبِّهِ فَانتَهَێ فَڵهُ مَا سَڵفَ وَأَمْرُهُ إِڵی اللّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُوْڵئِكَ أَصْحَابُ النَّاڕ هُمْ فِیهَا خَالِدُونَ (275)البقر واتا: ئه‌وانه‌ی سو‌و ده‌خۆن هه‌لسوکه‌وت ناکه‌ن و راست نابنه‌وه له[گۆڕدا] مه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و که‌سه‌ی شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێت[ هه‌ر له دونیا سروشتی نین له‌قیامه‌تیش وه‌ك شێت ده‌بن] چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن کڕین و فرۆشتن وه‌ك سو‌و وایه. که‌چی خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه سووی حه‌رام کردوه جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێ گه‌یشت و وازی هێنا ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتوه بۆ خۆی، کاری لێپرسینه‌وه‌شی ده‌که‌وێته لای خوا به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه به سووخۆری ئا ئه‌وانه جێنشینی دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر. خوای په‌روه‌ردگار له ئایه‌تێکی تر دوای ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رموێت وه‌رگرتنی سو‌و ئاشکرا کردنی شه‌ڕه له گه‌ڵ خوا { فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْژَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَإِن تُبْتُمْ فَڵكُمْ رُۆُوسُ أَمْوَالِكُمْ لاَ تَڤْلِمُونَ وَلاَ تُڤْڵمُونَ (279) واتا:خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن،ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی رابگه‌یێنن [ که سهرهرئهنجامهکهی زۆر سامناکه ] خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و له سووخۆری واز بهێنن ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌که‌تان بۆ هه‌یه وه‌ری بگرنه‌وه ، نه سته‌م ده‌که‌ن له [ قه‌رزاره‌کان ] ، نهستهمیشتان لێ ده‌کرێت. وه‌هه‌روه‌ها له صه‌حیحی موسلیمدا هاتووه که جابری کوڕی عبدالله خوا لێی ڕازی بێت وتی " لعن رسول الله (صلی الله علیه وسلم) ێكل الربا ومۆكله وكاتبه وشاهدیه وقال هوم سواو" ] 1598 واتا: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌فره‌تی کرد له‌وه‌ی سو‌و ده‌خوات له‌وه‌ی ده‌رخواردی خه‌ڵك ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌ینوسێت له‌و شاهیدانه‌ی شاهید ده‌بن ووتی هه‌مویان وه‌ك و یێکن. نه‌فره‌ت کردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر واتا: بێ به‌ش له ره‌حمه‌تی خوا .که‌واته ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ر ده‌گریت حه‌رامه تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه هه‌ر کارێکی پێ بکه‌یت کاره‌که‌ت حه‌رامه زه‌وی خان‌و دوکان هه‌ر چی پێی بکڕیت حه‌رامه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (کوڕی پاك)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.