به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زۆربه‌ی زۆری تاوانه گه‌وره‌کان له‌لای خه‌ڵکی دیار و ڕوونن، چونکه هه‌موویان دژی سروشتی مرۆڤن، بۆیه هه‌نجه‌تی نه‌زانین نابێته هۆی بێ تاوانی ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌ڵکو گوناهبار ده‌نبن و پێویسته ته‌وبه بکه‌ن و جارێکی تر نزیکیان نه‌بنه‌وه ئه‌و کاته خوای گه‌وره لێیان خۆش ده‌بێت و ته‌وبه‌که‌یان قه‌بووڵ ده‌کات، وه‌ک هاوه‌ڵدانان بۆ خوا، کوشتن ، سته‌م ، زینا ...هتد. به‌ڵام هه‌ندێ تاوانی تر هه‌ن پێویسته به‌رگوێ خه‌ڵکی بکه‌وێت که ئه‌و کاره به‌د و ناڕه‌وا و قه‌ده‌غه‌یه ئه‌و کاته سزای له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت، ئه‌وه‌ی تۆش له‌م جۆره‌یه.. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی نه‌تزانیوه که قه‌رزی سو‌و حه‌رامه ئه‌وه خوای گه‌وره به‌و نه‌زانینه‌ت ئه‌و گوناهه‌ت بۆ نانووسێت، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌رت هه‌ر ته‌وبه و داوای لێخۆشبوو‌ن(الإستغفار) بکه‌ی و په‌یمانیش بده‌ی که‌جارێکی تر ئه‌وه دووپات نه‌که‌یته‌وه. سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر نا‌توانیت بیده‌یته‌وه؛ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته هه‌موو هه‌وڵی خۆت به‌کاربێنه هه‌تا ئه‌و قه‌رزه زوو بده‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر توانیت ته‌نها قه‌رزه‌که بێت ئه‌وه باشتره به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچاریت سووه‌که‌شی بده‌یته‌وه ،ئه‌وه تۆ ناچاری و گوناهبار نابیت، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان له‌لای خوا گوناهبارن چونکه ئه‌و سووه سته‌مێکه دایانڕشتووه له‌نێو یاساکانی خۆیان.. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌داهاتوو ده‌توانیت له وڵاته ده‌ربچیت له‌دوای ئه‌وه قه‌رزه‌که‌ت دایه‌وه به‌بێ سو‌و شتێکی باش ده‌که‌یت له‌پێناوی ئه‌وه‌ی له‌و سووه ڕزگارت بێت، به‌ڵام وه‌ک وتمان ئه‌گه‌ر ناچاربووی له‌دانه‌وه‌ی ئه‌وه خوای گه‌وره لێبوورده‌یه و ته‌وبه‌که‌ت قه‌بوول ده‌کات ئین شا‌و الله. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.