سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایە دروستە سلفەی عەقار وەربگرین ژیانمان زۆر نا لەبارە.؟
السلام علیكم براخۆشه‌ویسته‌كانم ئێمه‌ له‌ سلێمانی‌ له‌ خانوویه‌كی‌( 300 ) مه‌تری‌ گڵدا ده‌ژین و سێ ماڵی‌ خاوه‌ن خێزانی‌ تێدا ده‌ژی و ناتوانین ئارامی‌ و ئاسوده‌یی‌ تێدا ببینین و ، ئه‌گه‌ر خانوو بكه‌ین به‌ڵام سلفه‌ی‌ عه‌قار وه‌رگرین به‌ زیاده‌وه‌( سوو ) حه‌رامه‌ یان نا؟ له‌ كاتێكدا ناتوانین كرێ خانوو بده‌ین ، وه‌زعی‌ ژیانیشمان زۆر ناله‌باره‌ ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 745


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
برای به‌ڕێز سه‌ره‌تا داوای ده‌رگای ڕه‌حمه‌ت و فراوانیتان بۆ ده‌که‌ین له‌ هه‌ردوو دونیا.. هه‌روه‌کو ده‌زانین مامه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ پاره‌ی ڕیبا یه‌کێکه‌ له‌گوناهه‌ گه‌وره‌کان و له‌سه‌ر ئاستی تاک دین و دونیای ده‌فه‌وتێنێ و له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگاش ژیانی ده‌کاته‌ فه‌وزا و هه‌ڵی ده‌ته‌کێنێت.. مرۆڤه‌کانی ده‌کاته‌ ئامێرێکی به‌رهه‌م هێنان بۆ سه‌رمایه‌داره‌ گه‌وره‌کان ئه‌وانه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن به‌نده‌ی ده‌ستی قه‌رز و سه‌رمایه‌کانیان.. 
ئه‌وه‌ی پاره‌ی سوو ده‌خوات ئه‌وا با خۆی ئاماده‌ بکات بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلی‌ الله علیه وسلم) ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَژَرُواْ مَا بَقِێ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّۆْمِنِینَ{٢٧٨} فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْژَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَإِن تُبْتُمْ فَڵكُمْ رُۆُوسُ أَمْوَالِكُمْ لاَ تَڤْلِمُونَ وَلاَ تُڤْڵمُونَ[البقره‌:٢٧٨ و٢٧٩]، هه‌ندێ له‌هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ربوون(صلی‌ الله علیه وسلم) له‌پێش حه‌رامبوونی ڕیبا پاره‌ی له‌و جۆره‌یان له‌لای خه‌ڵکی بوو، که‌ ئه‌م ئایه‌ت هاته‌ خواره‌وه‌، وتیان توانای ئه‌و شه‌ڕه‌مان نییه‌! بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان ده‌وێت ئه‌وا با ته‌نها سه‌رمایه‌که‌ی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌ به‌بێ ئه‌و زیاده‌یه‌. 

زانایان وه‌رگرتنی قه‌رزی به‌سوویان حه‌رامکردووه‌ مه‌گه‌ر بۆ یه‌کێک که‌ له‌وپه‌ڕی ناچاریدا بێت! ناچاریش به‌پێوانه‌ی شه‌رع مه‌زه‌نه‌ ده‌کرێت و ده‌ناسرێت، حوکمی وه‌ک حه‌رامه‌کانی تر که‌له‌ناجاریدا حه‌ڵاڵ ده‌بن به‌بڕی پێویست! وه‌ک خواردنه‌وه‌ی مه‌ی(الخمر) له‌کاتی مردن به‌تینوێتی یاخوود خواردنی گۆشتی به‌راز له‌حاڵه‌تی ترسان له‌ مردن له‌به‌ر برسێتی...تاد. 
له‌باره‌ی خانوویه‌کیش که‌ ئاده‌میزاد تێێدا بژیێت یه‌کێکه‌ له‌ پێویستییه‌کانی ژیان به‌ڵام ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه‌؛ ئه‌گه‌ر که‌سێک خانووی نه‌بێت(ئه‌وه‌نده‌ش که‌ پێویستی بێت) و نه‌شتوانێت کرێ بدات و که‌سیش قه‌رزی پاکی ناداتێ(بێ سوو) واته‌ هیج چارێکی نییه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ ئه‌و حه‌رامه‌ وه‌ربگرێت! له‌م ساته‌دا ئومێد هه‌یه‌ که‌ گوناهبار نه‌بێت، ته‌نها خاوه‌ن قه‌رزه‌که‌ گوناهی خۆی ده‌گات و ئه‌ستۆی قورس ده‌کات، له‌سه‌ر ناچاره‌که‌س ئه‌وه‌یه‌ که‌ بگه‌ڕێت به‌شوێن هۆکاری دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ به‌زووترین کات له‌ کاروکاسپی و هه‌وڵ و تێکۆشان.. خوای گه‌وره‌ش ده‌بینێ و ده‌بیسێ و به‌پێی تواناش داوا ده‌کاتَفاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَگَعْتُمْ[التگابن:١٦]. 
سه‌باره‌ت به‌‌وه‌ی ئێوه‌ش، برای به‌ڕێز حاڵی خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌توایه‌‌ پێوانه‌ بکه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی کرێ خانووت بۆ نادرێ وه‌ک خۆت نووسیوته‌ و که‌سیش نییه‌ قه‌رزی حه‌ڵاڵتان بداتێ و یانی حاڵتان وه‌ک خۆره‌ی گۆشتی به‌رازه‌که‌یه‌ له‌برسێتی ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڕه‌حمه‌ و ئین شا‌والله گوناهبار نابیت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ نییه‌ و ته‌نها له‌به‌ر بارته‌سکییه‌که‌ له‌و ماڵه‌دا و ئه‌و کرێ خانووه‌ت پێ ده‌درێت وه‌ یاخوود ئه‌گه‌ر بڕۆیته‌ دوورتر حاڵت باشتر ده‌بێت، ئه‌وا ڕازی به‌ به‌و حاڵه‌ت‌ باشتره له‌ وه‌رگرتنی ڕیبا‌ . له‌باتی ئه‌وه‌ ئارام بگره‌ و داوای به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تی خوا بکه‌، زیاتر لێی نزیک به‌وه‌ و هیوات پێی بێت، دڵنیابه‌ هه‌رکه‌سێک له‌به‌ر ڕه‌زای ئه‌و توخنی حه‌رام ناکه‌وێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ چاوی لێیه‌ و نزیکه‌ باری بگۆڕێ و به‌ره‌و ئاسووده‌یی دونیا و قیامه‌تیشی به‌رێت.. ئاسووده‌یی له‌دونیا به‌ شیرینی به‌رهه‌می ئارام و ئیمان و دواتریش ده‌رگای ڕه‌حمه‌تی، له‌و دواڕۆژیش ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و و پاداشتی نه‌بڕاوه‌..   إِنَّ اللّهَ مَعَ الَّژِینَ اتَّقَواْ وَّالَّژِینَ هُم مُّحْسِنُونَ[النحل:١٢٨] ، مَا عِندَكُمْ ێنفَدُ وَمَا عِندَ اللّهِ بَاقٍ وَڵنَجْزِێنَّ الَّژِینَ صَبَرُواْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُواْ ێعْمَلُونَ [النحل:٩٦]. 
ده‌توانی ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی ده‌زانیت ئه‌م فه‌توایه‌ش بخوێنیته‌وه‌ قه‌رزی به‌ سوو بۆ خانووکڕین . 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلی‌ الله علی‌ نبینا محمد وعلی‌ ێ‌له وصحبه وسلم. 
------------------------------------------------------------------- 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 566

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram