سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایە دروستە کۆمپیوتەر بە قیست بفرۆشم، کەسی سێیەم لە مامەڵەکە دایە.؟
به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و بێ هاوتا. هه‌روه‌ها سه‌لام بۆ ئێوه‌ براده‌رانی خۆشه‌ویستم. هیوادارم سه‌رکه‌وتنم هه‌یه‌ بۆ ئێوه‌. ئێشی من فرۆشتنی که‌مپیوته‌ره‌ و له‌ شاری سه‌قز له‌ ڕۆژهه‌ڵات ده‌ژیم . به‌شێ له‌ فرۆشتنی ئێمه‌ به‌ شێوه‌ی (قیسطه‌) یه‌عنی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ که‌مپیوته‌ره‌که‌ (قیسط) ده‌وێت ده‌ینێرین بۆ لای که‌سێکی تر. وه‌ ئه‌و بۆ هه‌ر مانگه‌2% ده‌ کێشێ به‌سه‌ر پوله‌که‌ی (پاره‌که‌ی) دا که‌ له‌ (15) مانگدا ده‌کاته‌ 30% ، ئایا ئه‌م شێوه‌ی فرۆشتنه‌ حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رامه‌؟ هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ ئێمه‌ (ئه‌سڵی) پوڵه‌که‌مان ده‌داتێ وه‌ به‌هره‌که‌یشی بۆ خۆیه‌تی _ واتا زیاده‌که‌ی بۆ خۆی.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 746


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
سه‌ره‌تا داوای خێرتان بۆ ده‌که‌ین له‌خوا و تووشی به‌ره‌که‌ت و حه‌ڵاڵ بن هه‌میشه‌. 
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ده‌خاته‌ سه‌ر ته‌نها به‌پاره‌ مامه‌ڵه‌ ده‌کات له‌ نێوانتان واته‌ پاره‌ی تۆ ده‌دا و له‌ کڕیاره‌که‌ش مانگانه‌ وه‌ری ده‌گرێته‌وه‌ و به‌و زیاده‌یه‌وه ئه‌وه‌ ڕیبایه‌ و هه‌موو گوناهبارن، هه‌تا ئێستاش که‌ نه‌تانزانیوه‌ تۆبه‌ی پێویسته‌ و ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌. 
دوو ڕێگا هه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی به‌شبه‌ش(قسگ) که‌ حه‌ڵاڵ بێت. یان ده‌بێت که‌سێ سێیه‌م که‌لوپه‌له‌که‌ بڕێته‌وه‌ واته‌ مامه‌ڵه‌ له‌پێشدا له‌نێوانی ئێوه‌ و ئه‌ودا بکرێت پاشان ئه‌و خۆی له‌گه‌ڵ کڕیاره‌که‌ ڕێک ده‌که‌وێت که‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ به‌شبه‌ش ده‌یکڕێت ده‌توانن هه‌ردووک ڕێبکه‌ون له‌سه‌ر نرخێکی زیاتر‌ و مانگانه‌ به‌شبه‌ش ده‌یداته‌وه‌. 
یاخوود ئه‌گه‌ر خۆتان بێ که‌سی سییه‌م له‌گه‌ڵ کڕیاره‌کان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ بکه‌نه‌وه‌، که‌ هه‌رکه‌سێک به‌به‌شبه‌ش ده‌یه‌وێت ئه‌وا به‌نرخێکی زیاتر ده‌یفرۆشن واته‌ ده‌توانن له‌سه‌ر هه‌موو که‌لوپه‌له‌کانتان دوو نرخ بنووسن، نرخی ده‌ستاوده‌ست له‌گه‌ڵ نرخی به‌ به‌شبه‌ش.. 
ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بۆچوونی حه‌نبه‌لییه‌کان جائیزه‌ و هیچی تێدا نییه‌ و زۆر له‌زانایانی سه‌رده‌میش پێیان ڕه‌وایه‌ و حه‌ڵاڵه‌.‌ 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلی‌ الله علی‌ نبینا محمد وعلی‌ ێ‌له وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 279

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus