سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی کەسێک چیە ناچار بێت، پارەی بەسوو وەرگرتبێت.؟
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت خوا پاداشتی به‌ خێرتان باته‌وه‌، به‌ڕێزان من پرسیارێکم هه‌یه‌: له‌ ساڵی ١٩٩٣ دا ئێمه‌ هه‌رچی ئاڵتونی دایکم و شتی باش هه‌بوو له‌ ماڵه‌که‌دا فرۆشتمان بۆ ئه‌وه‌ی خانوویه‌ک بکڕین، به‌ڵام له‌و کاته‌دا ئه‌وه‌ بوو (٢٥) دیناری زه‌مانی (صدام حسین) ئیلغا بووه‌وه‌ به‌وه‌ش نرخی شت له‌ بازاڕ دا زۆر به‌رز بووه‌وه‌، وتیان به‌مزوانه‌ش (٥) دیناری و (١٠) دیناریش ئیلغا ئه‌بێته‌وه‌، به‌وه‌یش ئێمه‌ زۆر ترساین که‌ پاره‌که‌مان هه‌روا بفه‌وتێت. چوینه‌ سه‌ر خانوویه‌کی بچووک به‌ڵام (١٠٠٠) دینارمان نوقسان بوو زۆر هه‌وڵمان دا به‌ڵام که‌س ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌داینێ به‌ قه‌رز، ساحێبی خانووه‌که‌یش نه‌ئه‌وه‌ستا له‌سه‌رمان ئه‌یوت من خانووه‌که‌ ئه‌فرۆشم، ئیتر زه‌لامیک هات وتی من ئه‌و پاره‌یه‌تان ئه‌ده‌مێت به‌ڵام به‌ (سوو)، ئێمه‌ش هیچ چاره‌یه‌کمان نه‌بوو له‌وه‌ زیاتر چونکه‌ دوای هیچ خانوویه‌کمان بۆ نه‌ده‌کڕا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی زۆر به‌رز بووه‌وه‌ هه‌رچی ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌مان هه‌بوو هه‌موو ئه‌فه‌وتا، پاره‌کامان وه‌رگرت به‌ڵام دوای که‌متر له‌ (٢) مانگ خانووه‌که‌مان دا به‌ کرێ و به‌ پاره‌ی پێشه‌کیه‌که‌ی قه‌رزه‌که‌مان یایه‌وه‌ خۆمان له‌ خانوویه‌کی تری کرێدا ژیان، زۆر خه‌فه‌تمان به‌و پاره‌یه‌ ئه‌خوارد که‌ وه‌رمان گرتبوو، ئایا ئێمه‌ له‌و په‌ڕی ناچارییه‌وه‌ وه‌رمان گرتووه‌، ئایا له‌ ڕووی شه‌رعه‌وه ئه‌م کاره‌ چۆنن ئه‌بێت حوکمه‌که‌ی؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتتان بداته‌وه‌ چونکه‌ ئێوه‌ بونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆر شتی نه‌زانراو ڕوون بکه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ڵک.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 747


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
ئه‌وه‌ی پێشتر کردووتانه‌ به‌ نه‌فامی بووه‌، خوای گه‌وره‌ لێتان خۆش بێ و تازه‌ ڕابوردووه‌عَفَا اللّهُ عَمَّا سَڵف وَمَنْ عَادَ فَێنتَقِمُ اللّهُ مِنْهُ وَاللّهُ عَزِیزٌ ژُو انْتِقَامٍ[المائده‌:٩٥]. 
واته‌/ خوای گه‌وره‌ خۆش بوو له‌وه‌ی تێپه‌ڕی و به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌ی لێ ده‌کاته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ به ‌ده‌سته‌ڵات و خاوه‌ن تۆڵه‌یه‌. 
مامه‌ڵه‌کردن به‌ پاره‌ی سوو حه‌رامه‌ مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی زۆر ناچاری نه‌بێت، ناچاریش به‌ پێوه‌ری شه‌رع نه‌وه‌ک هه‌ر که‌سه‌ و به‌ هی خۆی! 
بۆیه‌ له‌سه‌رتانه‌ تۆبه‌ش بکه‌ن و داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بخوازن، هه‌رکه‌سێکیش به‌ڕاستی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلای خوا و تۆبه‌ بکات، له‌ گوناهه‌کانی خۆش ده‌بێت چه‌ندێ زۆر و گه‌وره‌ش بنقُلْ ێا عِبَادِێ الَّژِینَ أَسْرَفُوا عَڵی‌ أَنفُسِهِمْ ڵا تَقْنَگُوا مِن رَّحْمَه‌ِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ ێغْفِرُ الژُّنُوبَ جَمِیعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ[الزمر:٥٣].‌ 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلی‌ الله علی‌ نبینا محمد وعلی‌ ێ‌له وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 283

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus