به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر زیاده‌که له هه‌مان کۆمپانیایه ئه‌وه جائیزه، واته تۆ ته‌نها له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکه عه‌قدێك ئیمزا ده‌که‌یت که‌وا پاره‌که به چه‌ند قیستێك بده‌یت. عائشة-ڕه‌زای خوای لێ بێت- هگێرێتهوه "أن بريرة رضي الله عنها باعها أهلها بتسع أواق تسعة أقساط في كل عام أوقية ، فأقر ذلك النبي صلى الله عليه وسلم" . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌وه‌ی به قیست جائیزه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ گرێبه‌ندێک(عقد) ده‌که‌یت(له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موڵکه‌که) و گرێبهندیش له‌گه‌ڵ بانکێك ده‌که‌یت، ئه‌وا جائیز نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌قدی بانکه‌که به ڕیبایه، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ وأحل الله البيع وحرم الربا[البقرة:٢٧٥] ، واته/ خوای گه‌وره کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵاڵ کردووه و ریبای حه‌ڕام کردووه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.