به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برای به‌ڕێز و خانه‌واده‌که‌ت، سه‌ره‌تا پیرۆزبایی گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلای خوا لێ ده‌که‌ین و هیوای به‌رده‌وامی و ئیمانی ساغ و گه‌یشتن به ڕه‌زامه‌ندی خواتان بۆ ده‌خوازین. بێگومانه که ڕیبا یه‌کێکه له تاوانه هه‌ره گه‌وره‌کان و ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێوه بکات، خوای گه‌وره شه‌ڕی له‌گه‌ڵ به‌رپا ده‌کات، به‌وه‌ش له دونیا و قیامه‌ت زه‌بوون و ڕیسوا ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ " لعن الله ێ‌كل الربا وموكله وشاهدیه وكاتبه" صحیح رواه أحمد وأبو داود والترمژی والنسائی وابن ماجه . واته/ خوای گه‌وره نه‌فرینی کردووه له خۆره‌ی ڕیبا و ئه‌وه‌ش که بریکاری و شایه‌تی(هه‌ردووکیان) و نووسینی بۆ ده‌کات. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له حه‌جی ماڵئاواییدا فه‌رمووی" ربا الجاهلیه موچوع " واته/ مامه‌ڵه‌یه‌کی به سو‌و با له پێش ئیسلامیشدا گرێ درابێت، هه‌ر پووچه و به‌تاڵه، ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت...وَإِن تُبْتُمْ فَڵكُمْ رُۆُوسُ أَمْوَالِكُمْ لاَ تَڤْلِمُونَ وَلاَ تُڤْڵمُونَ[البقره:٢٧٩] واته/ ئه‌گه‌ر تۆبه‌شتان کرد و وازتانهێنا له ڕیبا، ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌که‌تان وه‌رده‌گرنه‌وه، نه سته‌م بکه‌ن و نه سته‌میشتان لێ بکرێت. بۆ ئه‌وه‌ش که وه‌ریگرتووه، ئه‌وه‌نده‌ی له توانایدا هه‌یه ده‌بێت زوو بیداته‌وه، ئه‌گه‌ر به فرۆشتنی هه‌ر موڵک و ماڵێکێتی له حاڵه‌تێکدا ناچار نییه بۆی، ده‌بێت بیفرۆشێت و زوو ئه‌و قه‌رزه‌ی پێ بداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زووتر له‌و حه‌رامه ڕزگاری بێ و به‌شداری له‌و تاوانه‌دا نه‌کات. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێوه مادام ئه‌و زه‌وییه‌تان پێویست نییه و له ئه‌وروپا ده‌ژین و شوێنێک هه‌یه تێیدا بحه‌سێنه‌وه، ئه‌وا زه‌وییه‌که بفرۆشه و زوو قه‌رزه‌که‌ی پێ بده‌وه. تۆبه‌شتان له‌سه‌ره هه‌رچه‌نده به نه‌زانی و کاتی بێ باوه‌ڕی ئه‌و کاره‌شتان کردووه، چونکه خودی ڕیباکه‌یه تۆبه‌ی ده‌وێت، به‌ڵام ئومێد وایه گوناهباریتان له‌سه‌ر نه‌مابێت به‌وه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆلای خوا و تۆبه‌تان کردووه. خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک قه‌رزی به سووی له‌سه‌ر بوو و نه‌شتوانێت بیداته‌وه، له دوای ئه‌وه‌ی تۆبه‌ی کرد، ئه‌وا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له‌و زیاده‌یه بۆی ده‌رباز بکات، بۆی هه‌یه بیدات، به‌ڵام ئه‌م گوناهبار نابێت، به‌ڵکوو ته‌نها وه‌رگره‌که(خاوه‌ن قه‌رزه‌که) گوناهباره. له‌وه‌ش غه‌مبار مه‌بن که زه‌وییه‌که‌تان له ده‌ست ده‌چێت، ئێوه ئه‌گه‌ر بۆ خاتری خوا واز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دونیایی ده‌هێنن، دڵنیا بن خوای گه‌وره بۆتانی قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر که‌سێکیش هه‌یه قه‌زێکی پاکتان بداتێ(بێ ڕیبا) هه‌تاوه‌کو قه‌رزی بانکه‌که‌ی پێ بده‌نه‌وه، کارێکی باشه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.