به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: قه‌رزی به زیاده حه‌رامه به ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و ئیجماعی زانایان. حه‌رامیش موسڵمان بۆی نییه بیکات مه‌گه‌ر له کاتی زه‌روره‌ت بێت. زه‌روره‌تیش پێناسه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که‌وا ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌یت تووشی هه‌لاکه‌ت ده‌بێت یاخود زیانێکی زۆر گه‌وره‌ت پێ ده‌گات. وه‌کو ئه‌وه‌ی ئینسان له شوێنێك بێت جگه مه‌شرووب ئاوی لێ نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێ له مه‌شروبه‌که بخواته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌لاکه‌ت نه‌چیت. به‌ڵام ده‌بێ به قه‌ده‌ر پێویستیه‌که‌ی بخواته‌وه. بێگومان ئه‌گه‌ر خانوو به قه‌رزی بانک نه‌کریت ئه‌وا به هه‌لاکه‌ت ناچیت ، بۆیه به‌م شێوه‌یه جائیز نییه، به‌ڵکو گوناهێکی زۆر گه‌وره‌یه. ریباخۆریش له‌عنه‌تی لێ کراوه، واته له ره‌حمه‌تی خوا ده‌رکراوه. پێغه‌مبه‌ری خواش ده‌فه‌رموێ " اجتنبوا السبع الموبقات . قالوا : يا رسول الله ، وما هن ؟ قال : الشرك بالله ، والسحر ، وقتل النفس التي حرم الله إلا بالحق ، وأكل الربا ، وأكل مال اليتيم ، والتولي يوم الزحف ، وقذف المحصنات المؤمنات الغافلات " رواه البخاري. واته/ دوور بکه‌ون له‌م حه‌وت شته فه‌وتێنه‌ره..(له‌وانه‌ش) ریبا خواردن. ئه‌گه‌ر پیاویش به ووردی بیری لێ بکاته‌وه ئه‌وا ده‌بینی که‌وا خانوو کرین به قه‌رزی بانک ئه‌بێ به‌لای که‌م ٢٠ ساڵ قه‌رزه‌که‌ی بده‌یت. واته پیاو خێر له‌م خانووه نابینێت و هه‌ر ده‌بێ قه‌رزدار بێت ، به‌ڵکو مناڵه‌کانی سوودی لێ وه‌رده‌گرن. واته پیاو قیامه‌تی خۆی ده‌فه‌وتێنی بۆ دونیای هی تر. پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێ " من أحب دنياه أضر بآخرته ومن أحب آخرته أضر بدنياه فآثروا ما يبقى على ما يفنى"رواه احمد. واته/ هه‌ر که‌سێك دونیای خۆش بوێت ئه‌وا زه‌ره‌ر به قیامه‌ته‌که‌ی خۆی ده‌گه‌ینێت و هه‌ر که‌سێك قیامه‌تی خۆش بوێت زه‌ره‌ر به دونیایه‌که‌ی ده‌گه‌ینێت، ئێوه‌ش قیامه‌تێك که‌وا ده‌مینێت له لاتان باشتر بیت له دونیایه‌ك که نامینێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.