سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پاره‌ی سوودی بانک، چی لێ بکرێ.؟
السلام علیكم ورحمه‌ الله. خوا پاداشتی‌ خێرتان بداته‌وه‌. من حسابی جاریم هه‌یه‌ له‌ بانک له‌ وڵاتی چین کاتیک پاره‌ی حه‌واله‌م بۆ دئ بانک زه‌ریبه‌ی ده‌با به‌ڵام زیاده‌ش ده‌دا واتا فائیده‌ی ده‌دا، زۆرجار فائیده‌که‌ زیاتره‌ له ‌زه‌ریبه‌که.‌ پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پاره‌ زیاده‌ی که‌ بانک ده‌یدا چی لێ بکه‌م، من بۆ خۆم نامه‌وئ بانک زیادی ده‌کا، ئه‌و پاره‌یه‌ بکه‌مه‌ خێر یان نا؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 751


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
ئه‌وه‌ی زانایانی ئه‌مڕۆی له‌سه‌رن، ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌تا بکرێ موسوڵمان پاره‌ی خۆی دانه‌نێ له‌و بانکانه‌ی مامه‌ڵه‌ به‌ سوو ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچار بوو، ئه‌وا با پێیان بڵێ که‌ سوود بۆ پاره‌که‌ی ئه‌و دانه‌نێن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ئاسان نه‌بوو، ئه‌وا کاتێک ئه‌و پاره‌ زیاده‌یه‌ی دێته‌ سه‌ر حیسابه‌که‌ی، با بۆ خۆی هه‌ڵنه‌گرێ و نه‌شیگێڕێته‌وه‌ بۆ بانکه‌که‌، به‌ڵکوو خه‌رجی بکات له‌ خێردا، وه‌ک ئه‌وه‌ی بیداته‌ ده‌ست هه‌ژاران یاخوود بۆ مزگه‌وتێک، یان بۆ موجاهیدانی ڕێی، ده‌بێت پێیان بڵێ که‌ ئه‌وه‌ پاره‌ی به‌سووه‌ و خۆیشی بزانێت که‌ خێری ناگات له‌و به‌خشینه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ پاره‌ی خۆی نییه‌، به‌ڵکوو ته‌نها خۆی لێ ڕزگار ده‌کات. 
فه‌رموو هه‌ندێ له‌و فه‌توایانه‌: 
قال الشیخ عبد العزیز بن باز رحمه الله : 
"أما ما أعگاك البنك من الربح : فلا ترده علی‌ البنك ولا تأكله ، بل اصرفه فی وجوه البر كالصدقه‌ علی‌ الفقرا‌و ، وإصلاح دورات المیاه ، ومساعده‌ الغرما‌و العاجزین عن قچا‌و دیونهم ، … فتاوی‌ إسلامیه‌ " ( ٢ / ٤٠٧ ) " 

هل جائز شرعاً أن أودع مالی وأخژ فائده‌ علیه ، وأعگی الفائده‌ للمجاهدین مپلاً ؟ 
فأجاب : 
"حیپ عرف أن هژه البنوك تتعاگی‌ الربا ، فإن الإیداع عندها : فیه إعانه‌ لها علی‌ الإپم والعدوان ، ننصح بعدم التعامل معها . 
لكن إن اچگر إلی‌ ژلك ولم یجد مصرفاً أو بنكاً إسلامیّاً : فلا بأس بالإیداع عندها ، ویجوز أخژ هژا الجعل الژی یدفعونه كربح أو فائده‌ ! لكن لا یدخله فی ماله ، بل یصرفه فی وجوه الخیر علی‌ الفقرا‌و والمساكین والمجاهدین ونحوهم ، فهو أفچل من تركه لمن ێصرفه علی‌ الكنائس والدعاه‌ إلی‌ الكفر والصد عن الإسلام .(الشیخ إبن جبرین)، فتاوی‌ إسلامیه‌"( ٢ / ٤٠٨ ، ٤٠٩ ) 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلی‌ الله علی‌ نبینا محمد وعلی‌ ێ‌له وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 271

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus