به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ ده‌كه‌وێته به‌شی ڕیبای قه‌رزه‌وه چونكه پاره و ئاڵتوون یان زیو له یه‌ك ڕه‌گه‌زن، بۆیه مه‌رجه له مامه‌ڵه پێكردنیاندا هه‌ردوو نرخه‌كه ئاماده و له‌به‌رده‌ستدا بێت، ئه‌مه‌ی جه‌نابت باسی ده‌كه‌یت كاتی بڕِانهوهی مامه‌ڵه‌كه هیچ كام له‌و دوو نرخه حازر نین، پاشانیش یه‌كیان پاره‌كه ده‌نێرێت و پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و له‌بانك وه‌ری ده‌گرێت و پاشتر ئه‌و ئاڵتونه‌كه‌ی بۆ هه‌واڵه ده‌كات. ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه و ڕِیبای دواخستن و ئاماده‌نه‌بوونی یه‌كێك له‌نرخه‌كانی تیایه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.