به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌و پاره‌یه باشتره بدرێته مزگه‌وتێک بۆ ئه‌وه‌ی له کڕینی شامپۆ و کاغه‌زی تاراتگرتن خه‌رجی بکه‌ن، وه هه‌ندێکیش به جائیزیان زانیوه بدرێته هه‌ژاران یان جیهادی ڕێی خوا، ئه‌وه‌ش بزانه که له به‌خشینی ئه‌و پاره‌یه هیج خێرت ناگات چونکه پاره‌ی حه‌رامه و له پاره‌ی حه‌ڵاڵی خۆتی جیاده‌که‌یته‌وه، مه‌گه‌ر خێری ئه‌وه‌ت بۆ بنووسرێ که ده‌ته‌وێ خۆت له حه‌رام دوور بگری. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.