به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئوتومبێلی نوێ یان هه‌ر که‌لوپه‌لێکی تر ئه‌گه‌ر به قیست بکڕێت و زیاده‌ی بچێته سه‌ر به‌ڵام بانکێک بۆتی بکڕێ، ڕیبایه و حه‌رامه.. چونکه لایه‌نی سێیه‌م(بانکه‌که) پاره‌ی خاوه‌ن سه‌یاره‌که(کۆمپانیاکه) ئه‌دات و بۆ خۆیشی ئه‌و زیاده‌یه له کڕیاره‌که وه‌رده‌گرێته‌وه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆمپانیایه‌ک هه‌بێ بۆ خۆی به قیست کاڵاکانی بفرۆشێ و ته‌نها مامه‌ڵه‌که له نێوانی دوو ته‌ره‌فه‌دا بێت، ئه‌مه‌یان جائیزه به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ش له‌ناو گرێبه‌نده‌که مه‌رجی ڕیبای تێدا نه‌بێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی نووسرا بێت ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دیاریکراودا نه‌درایه‌وه یان ئه‌گه‌ر زیاتر تێپه‌ڕی له‌وه‌دوا ڕیبای بچێته سه‌ر! خۆ ئه‌گه‌ر بانکه‌که‌ش بیکڕیت له خاوه‌ن کۆمپانیاکه و دوای ئه‌وه‌ی مه‌ماڵه‌که ته‌واو بکه‌ن، ئه‌وجا فرۆشیار بچێت له بانکه‌که‌ی بکڕێ به قیست به‌ڵام به نرخێکی زیاتر، ئه‌وه‌س دروسته به‌ڵام دیسان به‌و مه‌رجه‌ی له گرێبه‌نده‌که مه‌رجی ڕیبای تیدا نه‌بێت وه‌کو ئه‌وه‌ی باسمان کرد.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.