به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که پاره‌ی سو‌و حه‌رامه و موسوڵمان بۆی نییه سوودی لێ وه‌ربگرێ مه‌گه‌ر ته‌نها له هه‌ندێ حاڵه‌تی ناچاریدا، که ئه‌ویش ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه که‌سێک ژیانی خۆی یان ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاره لێیان بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه له کاتێکدا هیچ به‌دیلێکی تریشی نه‌بێت. زانایانیش ده‌رباره‌ی که‌سێک سوودی ڕیبای وه‌رگرتبێ ده‌فه‌رموون به پێی ئه‌و ئایه‌ته‌وَإِنْ تُبْتُمْ فَڵكُمْ رُۆُوسُ أَمْوَالِكُمْ[البقره:٢٧٩] که مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تۆبه‌تان کرد له مامه‌ڵه‌ی ڕیبا ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌که‌ی خۆتان بۆ هه‌یه، نه سته‌م بکه‌ن و نه سته‌ماتان لێ بکرێ، ده‌بێت خاوه‌ن ماڵه‌که ته‌نها سه‌رمایه‌که‌ی خۆی وه‌ربگرێته‌وه و واز له سووه‌که‌ی بهێنێ.. ئێوه ده‌بوو له کاتی خۆیدا پرسیار بکه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌زان بوون چونکه هه‌موو هه‌ڵه و تێکه‌وتنێکیش به نه‌زانی پاساوی بۆ ناکرێ به‌ڵکو ده‌بوو پرسیارتان بکردایه له زانایان، له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌رتانه تۆبه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بکه‌ن و په‌شیمانی ده‌ربڕن بۆ خوای گه‌وره.. ده‌رباره‌ی ئه‌و ماڵ و سامانه‌ش په‌یداتان کردووه به‌و پاره‌یه‌ی سووی پێوه به‌ند بووه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: ١. ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌ی حکومه‌ته قه‌رز بووه و وه‌رتانگرتووه، ئه‌و پاره‌یه هی خۆتانه ئه‌گه‌رچی مامه‌ڵه‌که‌ی حه‌رام بووه، گوناهی ئه‌وه‌ت هه‌بووه گرێبه‌ندی ڕیبات واژۆ کردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و سووه‌ی پێ داون له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه هی خۆته و هه‌رچیش لێوه‌ی په‌یدا بووه به‌هه‌مان شێوه، بۆ ئارامی دڵیشت وا باشه به‌پێی توانا خێری لێ بکه‌یت و به‌رده‌وامیش ئیستیغفار و ملکه‌چی بۆ نیشان بده‌ی. ئه‌وه‌ش تۆبه‌ی کرد پاک ده‌بێته‌وه. ٢. خۆ ئه‌گه‌ر پاره‌ت داوه به حکومه‌ت یان بانکێک به‌رامبه‌ری ڕیبا، هه‌رچیت له سو‌و وه‌رگرتووه حه‌رامه و نابێته موڵکت وه‌ک له ئایه‌ته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا حوکمه‌که‌ی ئاشکرایه.، پێویستیش ناکات بیگێڕیته‌وه بۆ حوکمه‌ت، به‌ڵکو له ماڵه‌که‌تی ده‌رده‌که‌یت و ده‌یبه‌خشیته ئه‌و لایه‌نانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی موسوڵماناندا کار ده‌که‌ن، وه‌کو ئه‌وه‌ی بدرێته مزگه‌وتێک هه‌تا به‌کاری به‌رێ له کڕینی پێویستییه‌کانی ڕۆژانه‌ی، یان سه‌نته‌رێکی ئیسلامی، دروستیشه بدرێته هه‌ژاران. ئه‌وه‌یش که په‌یدات کردووه له پاره‌ی سو‌و، زانایان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه، بۆچوونی په‌سه‌ندترینیان ئه‌وه‌یه ده‌ست ده‌گری به نیوه‌ی و نیوه‌که‌ی تری ده‌به‌خشی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌که‌شی(ته‌نها سووه‌که). وه‌ک نمونه‌یه‌ک: ئه‌گه‌ر که‌سێک(١٠٠٠) دۆلاری سووی هه‌بوو و به‌م پاره‌یه بۆ ماوه‌یه‌ک(١٠٠٠) دۆلاری قازانج کردبێ له مامه‌ڵه‌یه‌ک، ئه‌وا سه‌رمایه‌که که(١٠٠٠) دۆلاره له‌گه‌ڵ نیوه‌ی قازانجه‌که‌ی واته(٥٠٠) دۆلار ده‌به‌خشێ و ته‌نها نیوه‌که‌ی تری(٥٠٠) دۆلار ده‌بێته به‌شی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.