سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زیاده‌ی نه‌گۆڕ و گۆڕا و له‌ مامه‌ڵه‌ی به‌ قیستدا.؟
سه‌لامی خواتان لێ بێت. سه‌یاره‌یه‌کم کڕیوه‌ به‌ قیست بۆ ئیشکردن(ته‌کسی)، له‌ سه‌دا بیستی پاره‌که‌ی ده‌ده‌م له‌ سه‌ره‌تادا پاشان ئه‌وه‌ی تری به‌ قیست ته‌واو ده‌که‌م، زیاده‌ی ده‌چێته‌ سه‌ر به‌ ڕێژی له‌ سه‌دا(6) به‌ڵام به‌ دوو شێوه‌؛ یان نه‌گۆڕه‌ یان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. ئایا ئه‌و زیاده‌یه‌ وه‌کو سوو ئه‌ژماره‌؟ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا یان کامه‌یان؟ سه‌رنجی ئه‌وه‌تان ده‌ده‌م که‌ من له‌ شه‌ریکه‌ی سه‌یاره‌که‌ی ده‌کڕم ڕاسته‌وخۆ..تکایه‌ وه‌ڵام.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 764


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌وه‌ی دروست و ڕیپێدراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی به‌ قیست ته‌نها له‌ نێوانی فرۆشیار و کڕیاردا ڕاسته‌وخۆ ڕووبدات، دروستیشه‌ نرخی به‌ قیست زیاتر بێت وه‌ک له‌ مامه‌ڵه‌یه‌کی ده‌ستاوده‌ستی یه‌کجاریی. ئه‌و دوو جۆره‌ش باسی ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر ناوی سووی هه‌ڵگرتووه‌ یان له‌و گرێبه‌نده‌دا که‌ واژۆی له‌سه‌ر ده‌که‌یت باسی سووی تێدا کراوه‌ ئه‌وا ڕیبایه‌ و دروست نییه‌.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌توانیت شێوازی گرێبه‌نده‌که‌ به‌م جۆره‌ داڕێژن به‌وه‌ی خاوه‌ن سه‌یاره‌که‌ ڕێ بکه‌وێت له‌گه‌ڵتدا به‌ فرۆشتنی به‌ قیست بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌ نرخێکی دیاریکراو به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ش مه‌رجی ئه‌وه‌ی تێدا بێت ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ تێبه‌په‌ڕێت زیاده‌ی تری بچێته‌ سه‌ر! ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ هه‌ردوولا ڕازی بوون ئه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یه‌کی شه‌رعی ده‌بێت و هیچ گومانێکی تێدا نابێت.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلی‌ الله علی‌ نبینا محمد وعلی‌ ێ‌له وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 351

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus