به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ڕاکێشانی پاره له بانک ئه‌گه‌ر زیاده‌ی بچێته سه‌ر ڕیبایه و حه‌رامه، تووشی شه‌ڕی دونیا و قیامه‌تت ده‌کات، سه‌یاره کڕینیش ئه‌گه‌ر به قیست بوو به‌ڵام له نێوانی فرۆشیار و کڕیار بوو به ته‌نها دروسته ئه‌گه‌رجی نرخه‌که‌ی زیاتریش بکرێت له کاتی به‌ستنی گرێبه‌ندی مامه‌ڵه‌که دروسته و جائیزه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌که ته‌ره‌فی سێیه‌می تێدا بێت وه‌کو ئه‌وه‌ی بانکێک له فرۆشیاره‌که‌ی بکرێت و کڕیاره‌که‌ش مانگانه‌که بۆ بانکه‌که بگێڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش دیسان حه‌رام ده‌بێت چونکه ڕیبایه، بانکه‌که نرخی سه‌یاره‌که بۆ فرۆشیاره‌که ده‌گێڕێته‌وه و زیاده‌که‌ش بۆ خۆی هه‌ڵده‌گرێت، به‌مه‌ش کڕیار سو‌و ده‌دات به‌و بانکه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌ی بۆ ڕێکخستووه یان به قیست کردووه! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.