به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوێندن له‌و پاساوه شه‌رعییانه نییه ناچاریی بێت و حه‌رامی بۆ حه‌ڵاڵ بکرێت! له سه‌ره‌تاوه نابێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکرێت که ئه‌ویش خوێندنه به‌پاره‌ی قه‌رزی به‌سوو.. ئه‌گه‌ر ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌مم و دوای ئێواران کارێک بکه‌یت ده‌توانیت پێویستیت به‌و قه‌رزه نه‌بێت و خوای گه‌وره‌ش له خۆت نهڕهنجێنیت. کێشه‌که‌ش به پله‌ی یه‌که‌م له‌وه‌دا نییه گوناهه بێت ئه‌و زیاده‌یه نه‌گێڕیته‌وه! به‌ڵكو له‌وه‌دایه واژۆی گرێبهندێکت کردووه مه‌رجی سووی تێدایه بۆیه ده‌ڵێین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌ده‌بوو ئه‌نجامی بده‌یت.. ئه‌و سووهش سته‌مه و ناهه‌قییه، بۆیه ئه‌گه‌ر خۆتی لێ ده‌رباز بکه‌یت و نه‌یده‌یته‌وه باشتره به‌ڵام نه‌بێته هۆی گه‌یاندنی شه‌ڕێکی گه‌وره‌تر له‌سه‌رت وه‌کو ئه‌وه‌ی تووشی سزای به‌ندکردن و ماڵیی زیاتر ببیته‌وه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.