به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پاره به قه‌رزدان ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ری زیاده( بوو(سو‌و)، ئه‌وه حه‌رامه، له‌به‌رئه‌وه‌ش کارکردن له بانکێکی وادا دیسان حه‌رامه و دروست نییه بۆ که‌سێک ڕازی بێت خوای گه‌وره په‌روه‌ردگار و ئیسلام ئایین و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێشه‌وای بێت له کاری تێدا بکات! له‌مه‌وه داوات لێ ده‌که‌ین کاره‌که‌ت بگۆڕه، هه‌تا ئه‌و ساته‌ش کارێکی دیکه‌ت بۆ مه‌یسه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ناچار بوویت و پێویستیت به مانه‌وه هه‌بوو، بۆت دروسته به‌رده‌وام بیت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ڕان و هه‌وڵدان.. ناچاریش له شه‌رعدا ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که ژیانی مرۆڤێک یان خێزانێکی تێدا بکه‌وێته‌وه ته‌نگیی و مه‌ترسی. وه‌ک حاڵه‌تی برسێتی و تینویه‌تی و نه‌بوونی خواردن و خواردنه‌وه‌ی حه‌ڵاڵ. یان که‌سێک کرێی خانووی پێ نه‌درێ و ماڵ و منداڵی برسی بن ئه‌گه‌ر واز له حه‌رامێک بهێنێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.