به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کار دۆزینه‌وه یان هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی خه‌ڵکی بۆ کارکردن ده‌که‌وێته بواری(الجعاله، السمسره) له مامه‌ڵه‌کاندا، جوعاله ئه‌و به‌شه‌یه که‌سێک وه‌ری ده‌گرێ له باتی ئیشێک ده‌یکات، سه‌مسه‌ره‌ش ئه‌و ناوه‌نده‌یه(وسیگ) که له نێوانی دوو لایه‌ن(فرۆشیار و کڕیار، یان خاوه‌ن کارگه و کرێکار،..)دا ئیش ده‌کات، ئه‌م ناوه‌نده سوودی هه‌یه بۆ هه‌ردوولا بۆیه ئیسلامیش حه‌ڵاڵی کردووه، له‌وانه گه‌یشتن به کاڵای باش و نرخی هه‌رزان یاخوود کار دۆزینه‌وه به‌کارخستنی بێکاران و ...هتد. به‌ڵگه‌ی جائیزبوونی ئایه‌تیوَلِمَنْ جَا‌وَ بِهِ حِمْلُ بَعِیرٍ[یوسف:٧٢]. واته: هه‌رکه‌سێ صاعه‌که‌ی یوسف بهێنێته‌وه باری وشترێکی ئه‌درێتێ.. هه‌ندێ مه‌رج هه‌یه بۆ جائیزبوونی سه‌مسه‌ره، له‌وانه: ئه‌گه‌ر باسی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کارکردن بێت به نمونه: ١- نابێت که‌سی ناوه‌ندی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و دامه‌زراندنه‌ی هه‌بێ، به‌ڵكوو ته‌نها دۆزینه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر خۆی کارمه‌ندێک بێ له کارگه‌یه و ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌بێ، که‌سی ناشیاو و ناشایسته دائه‌مه‌زرێنێ و ئه‌وه‌ش شایسته و شاره‌زا و پسۆڕه به‌شی ئه‌خورێ، پاشان ئه‌و مووچه‌ی خۆی هه‌یه ئیتر چۆن ده‌بێ سوودی تر له پێگه‌که‌ی خۆی وه‌ربگرێ!؟ ئه‌وه‌یان ده‌بێته به‌رتیل. ٢- ئه‌گه‌ر که‌سی نێوان وه‌کو ده‌زگایه‌ک ئه‌و پیشه‌یه‌ی هه‌بوو، نابێت فه‌رق و جیاوازی بکات له نێوان ئه‌وانه‌ی داوای هه‌لی کارکردن ده‌که‌ن مه‌گه‌ر له‌به‌ر ڕاده‌ی توانایی و پسپۆڕیی. به‌تایبه‌تیش له‌به‌ر پاره‌ی زیاده!!! ٣- ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرێ، ده‌بێ دیاریکراو بێ و هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێک بکه‌ون، ئه‌وه‌نده‌ش زۆر نه‌بێ که‌سی دامه‌زراو ناڕه‌حه‌ت بکا یان سته‌م بێ به‌رامبه‌ری.. ٤- هه‌روه‌ها نابێت ڕێکه‌وتنێک بێت له نێوانی که‌سی نێوان و خاوه‌ن کاره‌که به‌وه‌ی ئه‌و که‌س دانه‌مه‌زرێنێ مه‌گه‌ر له ڕێی ئه‌و ناوه‌نده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌ک له که‌سی بێکار وه‌ربگیرێ مانگانه که له نێوانی خۆیاندا بیخۆن، ئه‌وه‌ش خواردنی ماڵی خه‌ڵکه به سته‌م و جائیز نییه. خاڵێکی تریش ئه‌وه‌یه که نابێت ئه‌و سووده مانگانه بێ به‌ڵكو یه‌که‌م جار کاتی دۆزینه‌وه کاره‌که و دامه‌زراندنی، چونکه ئه‌گه‌ر مانگانه بێ، شوبهه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌بکرێ بکه‌وێته خواردنی ماڵی خه‌ڵکی به زوڵم و ناهه‌قی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.