سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا(خطاب الضمان) دروسته‌.؟
بسم الله ارحمن الرحيم ئايا (خطاب ضمان) كه ئه‌كرێت له كاتی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم حه‌ڵاڵه يان حه‌رام؟؟؟؟ وجزاكم الله خيرا..
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 771


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
(خطاب الضمان) زۆر شێوه‌ و هۆكاری جیاوازی هه‌یه‌، به‌ڵام دیاره‌ مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌ ئه‌و جۆره‌یانه‌كه‌ به‌ڵێنده‌رێك یان بازرگانێك ده‌یه‌وێت ته‌نده‌رێك وه‌ربگرێت یان بازرگانیه‌كی قورس بكات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت یان كۆمپانیا‌یه‌كی گه‌وره‌، ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت یان كۆمپانیاكه‌ بۆ متمانه‌ی خۆیان داوای ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ڵێننامه‌یه‌ك له‌ بانكێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاشكرا و خاوه‌ن متمانه‌ بهێنێت كه‌ تێیدا بانك یان ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ به‌ڵێن بدات به‌وه‌ی كه‌ ئاماده‌یه‌ كه‌فاله‌تی كه‌سی به‌ڵێنده‌ر بكات هه‌ر كات هه‌ر سه‌رپێچیه‌كی كرد یان كاره‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد، وه‌ هه‌ر كات ئه‌م به‌ڵێنه‌ده‌ره‌ یان بازرگانه‌ كاره‌كه‌ی وه‌ك پێویست یان له‌كاتی خۆیدا جێ به‌جێ نه‌كرد ئه‌وه‌ ده‌بێت بانك له ‌بری ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ بداته‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ له‌سه‌ری رِێكه‌وتوون، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانك به‌ڵیننامه‌یه‌ك به‌ناوی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ ده‌داته‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ پێی ده‌ڵێین (خطاب الضمان). 
جا بانكیش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌یدا داوا له‌ كه‌سی به‌ڵێنده‌ر یان بازرگان ده‌كات كه‌ ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ به‌ڵێننامه‌كه‌دا بۆی نووسیوه‌ لای دابنێت، یان هیچ نه‌بێت به‌شێكی لا دا بنێت، وه‌ زیاتر بازرگانه‌كان ئه‌وه‌یان پێ باشه‌ كه‌ برِه‌پاره‌كه‌ دانه‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان نه‌گیرێت وپاره‌كه‌یان نه‌خه‌وێت، و له‌ به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌ك ده‌ده‌نه‌ بانك له‌ بری به‌ڵیننامه‌كه‌ی (خطاب الضمان)ه‌ كه‌. 
وه‌ سه‌باره‌ت به‌ حوكمی شه‌رعی ئه‌م كاره‌ زانایان ده‌فه‌رموون كه‌ ئه‌م كاره‌ له‌ فیقهی ئیسلامیدا هاوشێوه‌ی كه‌فاله‌ته‌ و هه‌رچه‌ند له‌هه‌ندێك ڕوویشه‌وه‌ مانای(وكالة‌)یشی تێدایه‌، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی تێیدا كه‌فاله‌یه‌ و كه‌فاله‌تیش له‌ فیقهی ئیسلامیدا به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كانی(عقود التبرعات) ئه‌ژمار ده‌كرێت، واته‌ یه‌كێكه‌ له‌و گرێیبه‌ستانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ كردنیاندا چاكه‌ و كارئاسانی كردنی كاری خه‌ڵكییه‌ و دروست نییه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا پاره‌ی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت وه‌كو قه‌رز پێدان. 
بۆیه‌ زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ بانك له‌ به‌رامبه‌ر(خطاب الضمان)ه‌ دا وه‌ری ده‌گرێت ده‌بێت هاوتا و یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كه ‌بانك ده‌یكات بۆ ده‌ركردنی(خطاب الضمان)ه‌كه‌، وه‌ له‌هه‌ندێك بانكی ئیسلامیدا له‌(خطاب الضمان)ه‌كه‌ ده‌نوسرێت، كه‌ هه‌موو خه‌رجیه‌كانی ده‌ركردنی(خطاب الضمان)ه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ داوای كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ڕِێژه‌كه‌ی له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زیاتر بوو ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ و یاساغه‌ و دروست نییه‌. 
جا چ له‌كوردستاندا یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌ر(خطاب الضمان)ێك، ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدابوو ئه‌وه‌ دروسته‌، وه‌ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ و یاساغه‌ و دروست نییه‌.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 381

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus