به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ماڵێکی دۆزراوه له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه: ١/ ئه‌گه‌ر که‌م و بێ‌نرخ بوو، وه‌ک گۆچانێک یان قه‌ڵه‌م و گوریس و نان و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه... ئه‌وا ده‌شێت ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یدۆزێته‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی پێوه بکات، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبگرێت بۆ خۆی یاخوود بیداته که‌سێکی تر.. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت"فی العصا والسوگ والحبل وأشباهه یلتقگه الرجل ینتفع به" رواه أبو داود. واته/ له گۆچان و قامچی و گوریس و لێکچووی ئه‌مانه، پیاوێک ئه‌گه‌ر ده‌یبینێته‌وه بۆ خۆی ده‌بێ و ده‌توانێ سوودی لێ وه‌ربگرێت. هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه ناگه‌ینێت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌کێک له‌مانه خاوه‌نێک په‌یدابوو و ڕاستی خاوه‌نێتی هه‌بوو نهیدرێتهوه! به‌ڵکوو مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و جۆره شتانه خاوه‌نه‌که‌ی لێی ناپرسێته‌وه چونکه بێ نرخن.. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت بیدرێته‌وه. ٢/ ئه‌گه‌ر ماڵه‌که ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر بێ به‌جۆرێک خاوه‌نه‌که‌ی به‌دواوه‌ی بێت، واته چاوی له دووی بێ و حه‌ز بکات بیدۆزێته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته بیناسێنێت و جاڕی بۆ بدا له‌ڕێی ڕاگه‌یاندن(وه‌ک ئیزگه‌یه‌کی ڕادیۆ یاخوود مزگه‌وتێک یان ڕۆژنامه‌یه‌ک) مه‌رجیش نییه نیشانه و سیفاتی ئه‌و ونبووه‌یه ته‌واو ئاشکرا بکرێت، ده‌توانێت ته‌نها بڵێت که بڕێک پاره دۆزراوه‌ته‌وه یان هه‌ر که‌سێک شتێکی لێ ونبووه(که‌وتووه) ئه‌وا ئه‌گه‌ر بێت و ناونیشان و سیفه‌ته‌کانی بڵێت ده‌یدرێته‌وه. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت"اعرف وكائها وعفاصها پم عرفها سنه, فإن لم تعرف فاستنفقها ولتكن ودیعه عندك, فإن جا‌و گالبها یوما من الدهر فادفعها إلیه." متفق علیه واته/ تووره‌که و په‌تی گرێدانه‌که‌ی بناسه و پاشان هه‌تا ساڵێک جاڕی بۆ بده(خه‌ڵک ئاگاداربکاته‌وه که که‌وتوویه‌کی دۆزیوه‌ته‌وه) ئه‌گه‌ر که‌س نه‌بوو خاوه‌نی بێت، ئه‌و کاته با خۆی ده‌ستڕۆشتوویی تێدا بکات(به به‌خشینه‌وه‌ی) و با وه‌ک ئهمانهتێکیش بێت له‌لات، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی هاته‌وه ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌وا بیده‌وه پێی. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر بۆی کرده خێریش پاشان خاوه‌نه‌که‌ی په‌یدا بوو، ئه‌وا ده‌توانێ لێی وه‌ربگرێته‌وه یاخوود پاداشته‌که‌ی قه‌بووڵ بکا و له پیاوه‌که خۆش بێت. ئه‌گه‌رخاوه‌ن ماڵ ماڵه‌که‌شی وه‌رگرته‌وه ئه‌وا خێره‌که بۆ دۆزه‌ره‌وه‌که ده‌بێت. له‌مه‌وه؛ ئه‌و پاره‌یه له جۆری دووه‌مه و که‌م نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕێی تێده‌چێت بتوانی له هه‌ندێک شوێن جاڕی بۆ بده‌ی که بڕێ پاره‌ت دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت ساڵێک ڕاوه‌ستی له‌سه‌ر په‌یدابوونه‌وه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه هه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانی خۆت بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ی، هه‌ڵی ده‌گری بۆ خۆت، یان دهیبهخشیتهوه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ش که خاوه‌نه‌که‌ی په‌یدابوو ده‌بێت بیده‌یته‌وه.. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاشکراکردن و خه‌ڵکی ده‌نگدانه گرانه یاخوود نابه‌جێ و بێ سووده،ئه‌وا باشتره له کۆڵ خۆتی بکه‌یته‌وه و بیده‌یته لایه‌کی خێرخواز وه‌کو مزگه‌وتێک و ئه‌وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.