به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پرسیاره‌كه‌ی به‌رِێزتان دوو ته‌وه‌ره‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به كڕِینه‌وه‌ی شتی دزی حه‌رامه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه ئه‌گه‌ر چه‌ند ده‌ستێكیشی كردبێت، ماده‌م ده‌زانین كه سه‌رچاوه‌كه‌ی به دزی هاتووه یان دزی تێكه‌وتووه. دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌شتی دۆزراوه‌ش ئه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دۆزیوێتییه‌وه و به‌پێی سروشتی شته دۆزراوه‌كه حوكمی ده‌گۆرِێت، وه به‌گشتی هه‌ر شتێك كه‌دۆزرابێته‌وه ده‌بێت تا ساڵێك بانگه‌شه‌ی بۆ بكرێت له میدیا جیاوازه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه‌دڵنیابین له‌وه‌ی كه به‌گشتی هه‌موو خه‌ڵك به ئاگای بانگه‌وازه‌كه‌ی هه‌ن، وه پاش تێپه‌رِبوونی ساڵێك به‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌یدا، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی كه دۆزیوێتییه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بۆ خۆی به‌كاری بهێنێت یان بیفرۆشێته‌وه و كرِینه‌وه‌ی بۆ كه‌س حه‌رام نییه. به‌ڵام بیرمان نه‌چێت كه هه‌ر كات خاوه‌نه‌كه‌ی په‌یدا بوو ئه‌گه‌ر دوای چه‌ند ساڵێكیش بێت ئه‌وا ده‌بێت هه‌قه‌كه‌ی بۆ بگه‌رِێندرێته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.