به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کاری ته‌کسی وه‌کو خۆی حه‌ڵاڵه به‌ڵام هه‌ڵگرتن و گه‌یاندنی که‌سێک که به‌ره‌و تاوانێک بچێ یان حه‌رامێکی پێ بێت وه‌کو ئه‌وه‌ی مه‌ی یان شاورمه‌ی له گۆشتی به‌راز پێ بێ، ئه‌گه‌ر بزانێ نابێت هه‌ڵیبگری به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زانێ له‌سه‌ری نییه پرسیاریان لێ بکات، باشتریش وایه خۆی له گومان و دوودڵی دوورخاته‌وه. یه‌کێک له‌وانه‌ی نه‌فرینیان لێکراوه به‌هۆی مه‌یه‌وه ههڵگرهکانێتی.. یاخود گه‌یاندنی که‌سێک یان ژن و پیاوێک که ئاشكرایه ده‌چن سه‌ماکردن و ئه‌نجامدانی حه‌رامه‌کان.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.