به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر کاری تۆ دووره له‌و فێڵ و ساخته‌ییانه و په‌یوه‌ندی به تۆوه نابێت، ئه‌وا هیچی تێدا نییه و ده‌توانی کاره‌که‌ت به‌رده‌وام بکه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ی تۆ به‌شداری تێدایه له‌و غه‌ش و فێڵ و به‌رتیله، ئه‌وه ئه‌که‌وێته بواری هاوکاریکردن له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچی خوا، ئه‌مه‌ش حه‌رامه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ولا تعاونوا على الإثم والعدوان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته به‌رده‌وام ئاگاداریی و ئامۆژگارییان بکه‌ی به‌ڵکوو به ده‌می دڵسۆزیی تۆوه بێن، بۆیان باس بکه‌ی که جگه له تووڕه‌یی خوای گه‌وره و سزای ڕۆژی دوایی، به‌ره‌که‌ت و خێری کاره‌که‌تان نامێنێ و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی ڕوو تێ ده‌کات. پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموی" فإن صدقا وبينا بورك لهما في بيعهما، وإن كذبا وكتما محقت بركة بيعهما". متفق عليه. واته: ئه‌گه‌ر دوو لایه‌نی مامه‌ڵه‌که ڕاستگۆ بوون و هه‌موو شتێکیان ڕوون و ئاشکرا بوو، ئه‌وا به‌ره‌که‌ت ده‌که‌وێته نێوانیان، خۆ ئه‌گه‌ر درۆیان کرد و مامه‌ڵه‌کیان شارراوه بوو، ئه‌وا به‌ره‌که‌ت نامێنێ.. دوا قسه‌شمان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر توانیت کارێکی پاک و بێگه‌رد بدۆزیته‌وه و واز له‌و جۆره کارانه بهێنی ئه‌وه بۆ دین و دونیات باشتره، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر خاتری خوا واز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی خۆی بهێنێ دڵنیا به خوای گه‌وره به‌زیاده‌وه پاداشتی ده‌داته‌وه و به‌شی دونیاشی بۆ قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.