سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایە دروستە کار کردن له‌ جێیه‌ک گۆشتی به‌رازی تێدا بێت.؟
ئه‌گه‌ر له کاره‌که‌مدا به‌رازی تیابوو به‌ڵام صاحێب کاره‌که‌م ڕێگه‌ی پێداوم که ده‌ستی لێ نه‌ده‌م و حه‌قم نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و گۆشتانه‌ی که حه‌رامه ئایا دروسته یا نا؟ وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ش له‌ ده‌ست بده‌م بێکار ده‌بم! خودا جه‌زای به‌خێرتان بداته‌و
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 792


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
وه‌کو پێشتر چه‌ندین وتومانه‌ باشتره‌ بۆ دین و ئیمانی موسوڵمان خۆی له‌ کارێ نه‌دا حه‌رامی تێکه‌ڵ بێت مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ سنووری ناچاریی، ناچارییش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ خۆی یان ماڵ و منداڵی یاخود ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ریان بکه‌ونه‌ هه‌لاکه‌ت و ناڕه‌حه‌تی. به‌ڵام بۆ که‌سێک ئه‌گه‌ر بێکار بێ و ژیانی هه‌ر ئاسایی بێت به‌وه‌ی یارمه‌تی سۆسیال وه‌ربگرێ. ئه‌مه‌یان نابێته‌ ناچاریی!! 
هه‌روه‌ها وتومانه‌ مه‌جالی تێدایه‌ بۆ که‌سێک پێویستی به‌کارکردن بێت ئه‌گه‌ر له‌ جێیه‌ک کار بکات حه‌رامی تێدا بێت به‌ڵام نزیکی ئه‌و حه‌رامه‌ نه‌که‌وێت، وا دیاره‌ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش به‌و جۆره‌یه‌، به‌ڵام هه‌وڵیش بده‌ هه‌موو کات له‌ جیاتی ئه‌وه‌ کارێکی تر بدۆزیته‌وه‌، دڵنیاش به‌ ئه‌وه‌ی خۆپارێزی بکات له‌به‌ر خاتری خوا، کاری بۆ ئاسان ده‌بێت  وَمَن يَتَّقِ اللَّـهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَ‌جًا * وَيَرْ‌زُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِب[الطلاق:2 و3].

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 256

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus