به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی له‌لای زانایان دروسته، موسوڵمان نابێت فێڵ و گزی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ری بکات ئه‌گه‌ر ناموسوڵمانیش بێت له‌کاتێکدا په‌یمان له نێواندا هه‌یه.. موسوڵمان که گه‌یشتۆته ئه‌و وڵاتانه، بۆی نییه سه‌رپێچی ئه‌و یاسایانه بکات که له‌لای ده‌وڵه‌ت به کاری ڕه‌ش و گزی حیسابه.. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ک یاسای خۆیان وایه ئه‌گه‌ر که‌سێک کۆمه‌کییه‌کی هه‌یه ئیتر نابێت له ژێره‌وه به ڕه‌شی ده‌ستکه‌وتی تری هه‌بێت، که‌واته بۆی نییه کاری وا بکات.. که‌واته یان کاره‌که‌ت بکه سپی و ده‌وڵه‌تی لێ ئاگادار بکه، یاخوود پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان مه‌که و با هه‌ر پڕاکتیکهکه بێ و ده‌وڵه‌ت پاره‌ی خۆت بداتێ به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ڕه‌ش وه‌رگری. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من غش لیس منا" واته/ ئه‌وه‌ی گزی بکات له ئێمه نییه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.