به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هۆی حه‌رامییه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که په‌یمان شکاندنه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژی و هه‌روه‌ها نه‌دانی باجه(ضریبة) پێیان له کاتێکدا زۆرێک له‌و وڵاتانه ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی ئابوورییان له‌سه‌ر ئه‌و باجدانه ڕاوه‌ستاوه. به‌ڵام له ڕووی ئه‌وه‌ی که‌سێک کار بۆ یه‌کێک ده‌کات و له به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌دا پاره‌یه‌ک وه‌رده‌گرێت هیچی تێدا نییه و دروسته. بۆ حاڵه‌تێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ئێمه به‌باشی ده‌زانین که تۆبه و ئیستیغفار بکه‌ن و پاشان هه‌تاوه‌کو خۆت پێویستیت پێ نییه له کرێیه‌که‌ی به‌شی هه‌ژاران و لێقه‌وماوانی لێ بده به‌و هیوایه‌ی خوای گه‌وره لێتان خۆش بێت، ئه‌وه‌ش له پێشوو کردووته خوای گه‌وره ده‌یبورێ ئه‌گه‌ر نه‌تانزانیوه له دوای تۆبه و لێخۆشبوو‌ن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.