به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کاری ڕه‌ش حه‌رامه، به‌ڵام حه‌رامیش له ناچاریدا حه‌ڵاڵ ده‌بێت، ناچارییه‌ک به‌پێی دین نه‌وه‌ک به‌لای ئێمه‌ی مرۆڤه‌وه! وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک ناتوانێ به‌رده‌وام ببێ له ژیان(خواردن و خواردنه‌وه و جێی حه‌وانه)ی بۆ په‌یدا نه‌بێت.. یاخوود قه‌رزاره و خاوه‌ن قه‌رزه‌کان زۆریان بۆ هێناوه.. یاخوود ژیانی ئه‌وانه‌ی لێی به‌رپرسیارن له‌و ناچارییهدایه(دایک و باوک و خوشک و منداڵه‌کانی..) . له‌م حاڵه‌تانه ده‌توانێ ئیش بکات به‌ڵام بهوهندی ئه‌و ناچارییه له‌سه‌ر خۆی یان ئه‌وانی تر لاده‌بات نه‌وه‌ک به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری، وه پێویسته بیریش لا چاره‌سه‌ری بکاته‌وه ئه‌گه‌ر له ده‌ستیدایه. وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه، یان ڕووبکاته وڵاتێکی تر.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.