سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەیە دروستە کارکردن لە شوێنێک گۆشتی بەرازی تێدا بفرۆشرێت.؟
سڵاوی خواتان لێبێت به‌رێزان من پرسیارێكم هه‌یه ، من له ئه‌وروپا ئه‌ژیم له چێشتخانه‌یه‌ك قاپ ئه‌شۆم جا ئه‌وقاپانه گۆشتی به‌رازی له‌سه‌ر خوراوه ئه‌و ئاوه‌ی كه قاپه‌كانی پی ئه‌شۆم پرژه‌یم به‌ر ئه‌كه‌وێت. من ئه‌بێت هه‌موو جار (وه‌سڵ) بكه‌م ئنجا نوێژه‌كانم بكه‌م، یاخود ئه‌توانم به‌بێ(وه‌سڵ) نوێژه‌كانم بكه‌م؟ هه ر سه ركه وتووبن.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 802


به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 
بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 

سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه‌ بزاینیت که‌ کارکردن له‌ چێشتخانه‌یه‌ک گۆشتی به‌رازی تێدا لێبنرێت و بخورێت جائیز نییه‌و حه‌رامه‌، چونکه‌ شتی حه‌رام هه‌موو شتێکی هه‌ر حه‌رامه أَوْ ڵحْمَ خِنْزِیرٍ فَإِنَّهُ ڕجْسٌ [اڵ‌نعام: ١٤٥]، ئه‌وجا لێنانی بێت، هه‌ڵگرتنی، دانانی بۆ کڕیاڕ، هه‌روه‌ها قاپ شۆردنه‌که‌شی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌چه‌ێته‌ بواری ولا تعاونوا علی‌ الإپم والعدوانه‌وه‌ [المائده‌: ٢]. 
ئه‌گه‌ر کارێکیش حه‌رام بوو، ئه‌وه‌ش که‌لێی په‌یداده‌بێت واته‌ ئه‌و پاشه‌که‌وته‌ی که‌ به‌و‌کاره‌ کۆده‌کرێته‌وه‌ هه‌ر حه‌رام ده‌بێت و به‌خۆت ناشێت و پێویسته‌ سه‌رف بکرێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی موسوڵماناندا به‌کاربهێنرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و پاره‌ په‌یدابووه‌ له‌حه‌رام که‌ خه‌رج ده‌کرێت ڕۆژانه‌ بۆ بژێوی و جل و به‌رگ و گشت پێداویستییه‌کان هه‌مووی حه‌رامه‌و خاوه‌نه‌که‌ی له‌مه‌ترسیدایه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ لێره‌دا هه‌ندێ له‌زانایان مۆڵه‌تێکیان داوه‌ بۆ که‌سانێک که‌ ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گۆشتی به‌رازه‌که‌دا مامه‌ڵه‌ نه‌که‌ن بتوانن کار بکه‌ن له‌و چێشتخانانه‌دا وه‌ک پاکردنه‌وه‌ی دوکانه‌که‌ یان قاپ شۆردن... به‌ڵام به‌مه‌رجێ بۆ ماوه‌یه‌ک بێت و له‌ناچاریدا بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی نوێیه‌ له‌ وڵاتێک و قه‌رزێکی زۆری به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و زمان نازانێت هه‌تا ئیشێکی حه‌ڵاڵی ده‌ستکه‌وێت، یان له‌جێگه‌یه‌که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیشه‌نه‌کات ناژی و ناتوانێت پێداویستییه‌کانی خۆی پڕ بکاته‌وه‌. 

دڵنیاش به‌ هه‌رکه‌سێک شتێک له‌به‌ر خوا وازلێ بهێنێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ به‌باشتر بۆی قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه‌و ده‌رووی لێده‌کاته‌وه‌ به‌جۆرێک که‌ خۆشی نه‌زانێت، وَمَن ێتَّقِ اللَّهَ ێجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا* وَێرْزُقْهُ مِنْ حَیْپُ ڵا ێحْتَسِبُ وَمَن ێتَوَكَّلْ عَڵی‌ اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْڕهِ قَدْ جَعَڵ اللَّهُ لِكُلِّ شَیْ‌وٍ قَدْرًا [الگلاق:٢-٣]. 

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌که‌شت؛ ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی ‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌ر گۆشت و خوێنی به‌رازه‌که‌ ده‌که‌وێت ده‌بێت بشۆرێت، وه‌ک ده‌سته‌کانت یان جل و به‌رگت.. ئیتر هیچ پێویست به‌ وسڵ ناکات.. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌(جل وعلا).‌ 
وصلی‌ الله علی‌ نبینا محمد وعلی‌ ێ‌له وصحبه وسلم. 
..................................................................... 
ئه‌م پرسیاره‌ له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌.

  ژمارەی بینین 288

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus