سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کاری ڕەش دروستە.؟
السلام علیکم من خۆشکێکی موسڵمانم له‌ وڵاتی که‌نه‌دا، پرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم که‌ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌. قانونی ئێره‌ وایه‌ که‌سێ شه‌ش مانگ کار بکات کاتێ کاره‌که‌ ته‌واو بوو ئه‌توانێ بچێته‌ سه‌ر بیمه‌ی بێکاری پێنج تا شه‌ش مانگ و نیو ده‌ر سه‌دی کاره‌که‌ی خۆت پاره‌ت پێ ده‌ده‌ن چونکه‌ له‌و شه‌ش مانگه‌ی کار کردنت بڕێک له‌ پاره‌که‌ی خۆت ده‌بڕن دوایش خۆ یان بڕێکی دی ده‌خه‌نه‌ سه‌ری و ده‌تده‌نه‌وه‌ پێشمان ده‌ڵێن بگه‌ڕێن بۆ کار، به‌ڵام چونکه‌ زستانه‌ کار نییه‌ ئێمه‌ چونکه‌ هیچمان پێ نییه‌ کار زۆر که‌مه‌ بۆ ئێمه‌ به‌ڵام زۆرمان لێ ناکه‌ن بگه‌ڕێن بۆ کار چونکه‌ ده‌زانن کار نییه‌ پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر جار و بار کار ببێ بیکه‌ین حه‌رامه‌ یان نه‌ چونکه‌ به‌ حوکمه‌ت ناڵێن (واتا کاری ڕه‌ش). چونکه‌ ئه‌گه‌ر پێیان بڵێن پاره‌که‌مان لێ ده‌بڕن ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و کاره‌ش ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ بۆیه‌ ده‌مانه‌وێ ئیش تر بکه‌ین له‌گه‌ڵ مانگانه‌که‌ی پێمان ده‌ده‌ن ده‌مانه‌وێ به‌زوترین کات بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆمان لێره‌ش پرسیارمان کردوه‌ وتیان (حه‌ڵاڵه‌) چونکه‌ له‌ خۆتان ده‌رسه‌د ده‌بڕن به‌ڵام پێم خۆشه‌ ڕۆشنتر بێته‌وه‌ بۆمان داواتان لێ ده‌که‌م جوان ڕۆشنیکه‌نه‌وه‌ بۆمان به‌زووترین کات خۆدا جه‌زای خێرتان بداته‌وه‌. السلام علیکم.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 803


به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
کاری ڕه‌ش به‌و مانایه‌ دێت که‌ له‌ یاسای ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژی یاساغه‌(حرام)، هۆکاره‌که‌شی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ باجی(ضریبة)ی لێ نادرێت به‌ ده‌وڵه‌ت.. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا که‌ ده‌وڵه‌ت ‌بڕێک یارمه‌تیت پێشکه‌ش ده‌کات به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌سێک بێکاره‌ یاخود نوێیه‌ له‌و وڵاته‌داو ده‌وڵه‌ت یارمه‌تی ده‌دات هه‌تاکو فێری زمان ده‌بێت و چاوی ده‌کرێته‌وه‌ بۆ کار کردن، یان که‌سێک کاری کردووه‌و پاشان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ یان نه‌مانی کاره‌که‌ی یارمه‌تی ده‌درێت.. 
ئه‌وجا له‌و حاڵه‌تانه‌دا له‌یاسای ده‌وڵه‌تدا ناڕه‌وایه‌ که‌سێک ئه‌و جۆره‌ پارانه‌ وه‌ربگێت و بچێت له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ به‌ڕه‌ش کار بکات.. 
موسوڵمانیش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی که‌ قه‌بوڵی کردووه‌ له‌و وڵاته‌دا بۆیه‌ مافی په‌نابه‌رێتی پێدراوه‌، له‌وانه‌؛ نابێت سه‌رپێچی ئه‌و یاساو ده‌ستووری وڵاته‌‌ بکات ، بۆیه‌ له‌سه‌ریه‌تی ئیلتیزام به‌و مه‌رجانه‌وه‌ بکات و پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت: موسوڵمانان په‌یوه‌ستن به‌مه‌رجه‌کانیانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کبێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌ق "المسلمون عند شروطهم ما وافق الحق من ذلك" رواه الحاکم. 
که‌واته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و مووچه‌یه‌ت ده‌درێتێ ، که‌ تۆ بێکار بووی و کارت له‌ده‌ستداوه،‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌پشته‌وه‌ کارێکی تر بکه‌ی‌ ئه‌وا ناڕه‌وا ده‌بێت. 

هه‌ندێ له‌ زانایان ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ناو ئه‌وروپادا ده‌ژین ڕێگه‌یان داوه‌ به‌ کارکردنی ڕه‌ش له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا، وه‌ک 
١/ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ هیچ یارمه‌تییه‌ک وه‌رناگڕیت له‌ ده‌وڵه‌ت و مۆڵه‌تی کاری سپیشی نه‌بێت. یان مۆڵه‌تی هه‌یه‌و به‌ڵام ده‌ستی ناکه‌وێت. ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی کاتی هه‌تا ده‌ررویه‌کی لێده‌کرێته‌وه‌ بۆی ده‌شێ کاری ڕه‌ش بکات(وازهێنانی له‌و کاره‌ ڕه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌بێت به‌ مانه‌وی له‌سه‌ر ئه‌و باره‌ ناهه‌مواره‌ی که‌ تێیدایه‌). 

٢/ که‌سێک زۆر قه‌رزار بێت و ئه‌و یارمه‌تییه‌ی که‌ وه‌ریده‌گرێت که‌م بێت و نه‌توانێت قه‌رزه‌که‌ی پێبداته‌وه‌، یان کار ده‌کات به‌ڵام ده‌ستکه‌وته‌که‌ی که‌مه‌و دیسان ناتوانێت قه‌رزه‌که‌ی پێبداته‌وه‌(خاوه‌ن قه‌رزه‌که‌ش زۆری بۆ هێناوه‌). 

٣/ که‌سێک ده‌یه‌وێت خێزان دروست بکات و هیچ ڕێگه‌یه‌کی خێراتری له‌به‌رده‌م نییه‌ له‌کاری ڕه‌ش زیاتر(زۆری بۆ هاتووه‌و مه‌ترسی تووش بوونی به‌ لادان و زینا هه‌یه‌). 
٤/ یه‌کێک که‌س وکاری یان ناسیاوێکی نزیکی زۆر پێویستی به‌ یارمه‌تییه‌و ئه‌میش بۆ کار ئاسانی ئه‌وان ڕێگه‌ی کاری ڕه‌ش بگرێته‌ به‌ر( وه‌ک وتمان ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی تری له‌به‌رده‌م نه‌بوو). 
٥/ هاوشێوه‌ی ئه‌و جۆره‌ ناچارییانه‌.. 
ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ هه‌مووی ناچارییه‌و له‌ ناچاریشدا قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان ڕێگرییان له‌سه‌ر نامێنێت. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
..................................................................... 
ئه‌م پرسیاره‌ له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌.

  ژمارەی بینین 306

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus