به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بێگومانه کارکردن له‌گه‌ڵ گۆشتی به‌راز جائیز نییه و حه‌رامه، وازهێنانیش لێی هه‌تاوه‌کو زووتر بێت باشتره، پێویستیشه ته‌وبه و ئیستیغفار بکه‌ی و جارێکی تر توخنی کاری وه‌ها نه‌بیته‌وه، هه‌ر شتێک حه‌رام بوو ئه‌وا خواردن و بازرگانیکردن پێوه‌ی و داگرتن و هه‌ڵگرتن و... حه‌رام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر که‌سێک گۆشتی به‌رازیش ناخوات به‌ڵام تاوانبار ده‌بێت به ئیش‌کردن له‌و بواره‌دا(گۆشتی به‌راز) چونکه هاوکاریکردنه له‌حه‌رام، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ[المائدة:2] واته/ هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه و پارێزی، هاوکاری یه‌کتر مه‌که‌ن له‌سه‌ر تاوان و سه‌رکه‌شی. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"إن الله عز وجل إذا حرم أكل شي‌ء حرم ثمنه." رواه أحمد، واته/ خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر خواردنی شتێکی حه‌رامکرد نرخی فۆشتنه‌که‌شی حه‌رام کردووه. مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ش که ئه‌گه‌ر یارمه‌تی که‌سوکارتی پێ ده‌ده‌ی، ئه‌وه مه‌گه‌ر ناچاری بێت ئه‌گینا به‌و کاره‌ت جارێکی تر خۆت گوناهبار ده‌که‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌پاره‌ی حه‌رام خه‌رجی ئه‌وان ده‌ده‌ی، ناچاریش مه‌رجی خۆی هه‌یه.. جارێ ئه‌بێت بۆخۆت هیچ ڕێگه‌یه‌کی تری پاره‌په‌یداکردنت نه‌بێت جگه له‌وه، پاشان خۆت یان که‌سوکارت زۆر پێویست بن و باریان له‌مه‌ترسی بێت.. ئه‌وکاته ئه‌وه‌نده کار ده‌که‌ی که پێویستی ئه‌وان یان خۆت په‌یداده‌که‌ی و مه‌رجیشه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی کارێکی تر بیت که حه‌ڵاڵ بێت. پێویستییه ناچارییه‌کانیش؛ بژێویی و جلوبه‌رگی پێویست و خانوویه‌که که تێیدا بحه‌وێنه‌وه، مه‌رجیش نییه کڕین بێت به‌ڵكوو به‌کرێ.. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و یاسا شه‌رعییه‌ی که‌ده‌فه‌رموێت"الضرورات تبیح المحظورات و الضرورة تقدر بقدرها" واته/ ناچارییه‌کان ڕێگه به‌قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان ده‌ده‌ن و ناچاریش به‌هێنده‌ی خۆی دیاری ده‌کرێت. که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌و ناچاره نه‌بووی؛ ئه‌وا کارکردنت له‌وێ حه‌رامه و هه‌رچییه‌کیشت پاشه‌که‌وت کردووه پێت ناشێت و ده‌بێت له‌کۆڵی خۆتی بکه‌یته‌وه، به‌وه‌ی بیده‌یته هه‌ژاران یاخوود ده‌زگایه‌کی خێرخوازی ئیسلامی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆ پێویستی خۆت و ماڵومنداڵت بێت هه‌تا ده‌گه‌یته کارێکی تر، له‌پاره‌ی حه‌رام که‌سێک بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ژاربوو به‌شێکی پاشه‌که‌وت بکات بۆ پێویستییه‌کانی خۆی و خێزانه‌که‌ی یاخوود ئه‌وانه‌ش که واجبه خه‌رجییان بکات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه‌تی له‌حه‌رام پاشه‌که‌وتی کردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره‌ی تری هه‌یه که به‌حه‌ڵاڵی په‌یدای کردووه و به‌شی ده‌کات هه‌تا کارێکی تر ده‌دۆزێته‌وه ئه‌وا ئه‌و پاشه‌که‌وته حه‌رامه‌ی په‌یدایکردووه هیچی پێ ناشێت. ترسیتشت نه‌بێت، چونکه هه‌رکه‌سێک له‌به‌ر خوا وازله‌حه‌رامێک بهێنێت ئه‌وا خوای گه‌وره به‌دڵنیاییه‌وه بۆی قه‌ره‌وه‌بوو ده‌کاته‌وه به باشتر له‌حه‌ڵاڵ و جگه له‌وه‌ش پاداشتی گه‌وره‌ی بۆ ده‌نووسێت.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.