سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کاری شوفێری بۆ گوێزانه‌وه‌ گۆشتی به‌راز دروستە.؟
سلاوی خواتان لێبێت به رێزان پرسیارێکم هه یه ئه گه ر وه ڵامم بده نه وه خوا جه زاتان بداته وه پرسیار : من له ئنگلاند ده ژیم ده مه وێت کاری لێخوری بکه م واته ( درایڤه ) به ڵام له شوێنێک گۆشتی به راز ده فرۆشن ئایا پاره که م حه ڵاڵه یان حه رام ده بێت ؟ ئه گه ر بمه وێت کار بکه م له و شوێنه .
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 807


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
وه‌ک پێشتر ڕووننمان کردۆته‌وه‌ که‌ هه‌رشتێک حه‌رام بوو ئه‌وا هه‌موو شتێکی تر حه‌رام ده‌بێت، گۆشتی به‌رازیش هه‌مووی حه‌رامه‌، خواردن و هه‌ڵگرتن و داگرتن و گوێزانه‌وه‌ و کڕین و فرۆشتن و لێنان و برژاندن و هه‌موو.... 
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاری لێخوڕینه‌که‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌بارکردن و داگرتنی به‌رازه‌وه‌ نه‌بێت واته‌ ئه‌و کارگه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت کاری له‌گه‌ڵ بکه‌ی ئه‌گه‌ر جگه‌ له‌گۆشتی به‌راز به‌رهه‌می تریشی هه‌یه‌ و حه‌ڵاڵن، کاری تۆش له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌ڵاڵانه‌ بێت ئه‌وا هه‌ندێ له‌زانایان ڕێگه‌یان داوه‌ به‌کارکردن به‌و شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش فه‌رموویانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یکات باشتره‌.. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
---------------------------------------------------------------- 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 344

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram