به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پاساوی یارمه‌تی هه‌ژارانیش نابێته حه‌ڵاڵکردنی کارێکی حه‌رام، چونکه چاکه‌کردن به‌ماڵی حه‌رام قه‌بووڵ نییه. ده‌رچوونیش له‌یارمه‌تی وه‌رگرتنی کۆمه‌کی مانگانه یان هه‌فتانه‌ی ده‌وڵه‌تێک و خوێندن و خوێندکارێتی دیسان نابێته پاساو بۆ حه‌ڵاڵکردنی کاری ڕه‌ش.. هه‌وڵبده ئه‌گه‌ر چه‌ند کاتژمێرێکیش بێت به‌سپی کار بکه‌ی و دڵنیاش به ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌به‌رخاتری خوا خۆی دوور بگرێت له حه‌رام خوای گه‌وره خێر دێنێته ڕێی و زه‌بوونی ناکات.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.