به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: جائیز نییه له‌شوێنێکی وه‌ها کار بکه‌ی، چونکه هه‌ر شتێک حه‌رام بوو، هه‌رچی په‌یوه‌ندی پێوه بێت حه‌رام ده‌بێت له لێنان و هه‌ڵگرتن و پاکردن و له‌تکردن و دانانی له‌به‌رده‌م کڕیاره‌کان، ...تاد خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللّهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ[البقرة:173]. پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"لعن الله اليهود إن الله حرم عليهم الشحوم فباعوها و أكلوا ثمنها و إن الله إذا حرم على قوم أكل شي‌ء حرم عليهم ثمنه" أخرجه السيوطي وصححه الألباني. واته/ نه‌فرینی خوا له جووه‌کان بێت، خوای گه‌وره چه‌ری له‌سه‌ر حه‌رام کردن، به‌ڵام ئه‌وان ده‌چوون ده‌یانفرۆشت و پاره‌که‌یان ده‌خوارد، خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر حه‌رامی کرد له‌سه‌ر خه‌ڵکانێک شتێک ئه‌وا نرخه‌که‌یشی هه‌ر هه‌ر حه‌رام کردووه له‌سه‌ریان. ئه‌وجا برای به‌ڕێز ئێوه که له‌وێ کار ده‌که‌ن ڕاسته له گۆشتی به‌رازه‌که ناخۆن به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی په‌یدای ده‌که‌ی له‌کارکردنت بووه له‌و حه‌رامه ئه‌گه‌ر هه‌ندێکیشی بووبێت! به‌ڵام زانایان فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ک کار بکرێت له‌و جێگه‌یه که توخنی ئه‌و حه‌رامه نه‌که‌وێت ئه‌و جائیزه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ناچاره و پێویستی به‌پاره‌یه.. وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌دوای داخستن ئه‌و جێگه‌یه پاک بکرێته‌وه، یان له‌به‌شی نان دروستکردن کاربکه‌ی...تاد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌س ده‌بێت هه‌وڵ بدات بۆ ئیسی تر که ته‌واو دوور بێت له‌حه‌رام.. وه بۆ که‌سانێکیش که ته‌واو حاڵیان ناچاره، وه‌ک قه‌رزارییه‌کی زۆر و خاوه‌ن قه‌رزه‌کانیش ته‌نیان پی هه‌ڵچنیبێت، یاخوود که‌سوکاری ناچارن و پاره‌یه‌کیان پیویسته بۆ نه‌خۆشییه‌ک کرێ خانوویه‌ک و ئه‌میش هیج شک نابات ته‌نها ئیش‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رازه، له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ جائیز ده‌بێت، چونکه بۆ ناچارێک که له‌برسا وه‌خته بمرێت خواردنی گۆستی به‌راز حه‌ڵاڵ ده‌بێت به‌بڕی پێویست، که‌واته نه‌خواردنی و کارکردنه‌که له‌گه‌ڵی به‌دڵنییایه‌وه شه‌ڕی که‌متره. بۆیه وتویانه ناچارییه‌کان قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان ڕێگا پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناچارییش به‌پێوه‌ری خۆی ده‌گه‌زرێ نه‌وه‌ک هه‌رکه‌سه و به گه‌زی خۆی! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.