به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که پیاوان له بواری پیاواندا کار بکه‌ن و ئافره‌تانیش له بواری خۆیان. پرسیارێکی نزیک له‌و شێوه‌یه له لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ فه‌توادان کراوه، ده‌ڵێت: ئایا جائیزه بۆ پیاو ئاماده بێت له توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی که ڕه‌نگه لاشه‌ی ئافره‌تێکی تێدا ده‌رکه‌وێت؟ یان دروسته پیاوان له به‌شی منداڵبوون و نه‌خۆشییه تایبه‌تییه‌کانی ئافره‌تان پسپۆڕی وه‌ربگرێت؟ له وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر پێویست له ئافره‌تان هه‌بن تایبه‌تمه‌ند بن له ته‌ندروستی ئافره‌تان و منداڵبوون ئه‌وا ته‌نها بۆ خۆیان جائیزه و بۆ پیاوان نابێت بخوێنن له‌و بوارانه هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی ئافره‌تان ببینی بۆ پشکنین و خۆڕاهێنان و نه‌شته‌رگه‌ری. به‌ڵام به‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ به داخه‌وه له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دونیادا شه‌رعی خوا کاری پێ ناکرێت، تێکه‌ڵی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له هه‌موو بواره‌کانی ژیان فه‌رزکراوه و ئه‌سته‌میشه موسوڵمان بتوانێت خۆی بێبه‌ش بکات له هه‌موو ئه‌و زانست و کار و بوارانه‌ی ژیان، له کاتێکدا ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ژیان له ئه‌ستۆی باوه‌ڕداراندایه و ئه‌وانن ده‌بێت زیاتر له پێشه‌وه‌ی خزمه‌ت و پێشخستنی ژیاندا بن له‌م ژینه. هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا[هود:61]. پاشان خوای گه‌وره له‌سه‌ر موسوڵمانانی فه‌رزکردووه که له دووی زانست و فێربوون بڕۆن ئه‌گه‌رچی له وڵاتێکی دووری وه‌کو چینیش بێت، پاشان داوای له موسوڵـمانان کردووه که پێویسته پشت به خۆیان ببه‌ستن و پێویستیان به غه‌یری خۆیان نه‌بێت. ئیمام نه‌وه‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: له نێو زانسته عه‌قڵییه‌کاندا تێیاندا هه‌یه فه‌رزی کیفایه‌یه، وه‌کو پزیشکی"وأما العلوم العقلية فمنها ما هو فرض كفاية كالطب" که‌واته بۆ موسوڵمان جائیزه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و فێربوون و زانستانه نه‌بێت که له‌و شوێنانه‌دا(سیسته‌می تێکه‌ڵی) به ته‌نها چنگ ده‌که‌وێت، به‌ڵام ده‌بێت چه‌ندی ده‌توانێت په‌یوه‌ست بێت به ئاداب و ڕه‌وشتی ئیسلامهکهیهوه. کارکردنیش له مه‌یدان به‌و زانسته‌ی پێشتر وه‌رگیراوه، هه‌مان حوکمی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له ژێر ویستی تاکدا نه‌بێ و فه‌رزکراوی سیسته‌می وڵاته‌که‌یه. وه‌ک ئه‌وه‌ی دکتۆرێک له خه‌سته‌خانه‌یه‌ک کار ده‌کات و پیاو و ئافره‌ت ڕووی تێ ده‌کات.. ئه‌گه‌ر ده‌توانێت ته‌نها بۆ ره‌گه‌زی خۆی کار بکات ئه‌وه خوازیار و داواکراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چار نه‌بێ! و له ئیراده‌ی خۆیدا نه‌بێت ئه‌وا ئومێدمان وایه به گوناهه دانه‌مه‌زرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش؛ ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شێکتان هه‌ڵبژاردووه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئافره‌تانه‌وه، له‌وێوه هه‌ڵه‌بوون، چونکه موسوڵمانی پیاو بۆچی به‌شێک هه‌ڵبژێرێت که مه‌یدانی خۆی نییه(مه‌گه‌ر پێویست بکات وه‌کو پێشتر باسمان کرد). به‌ڵام ئه‌گه‌ر پزیشکایهتییهکهتان گشتییه و بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌بێت هه‌موو به‌شه‌کان ببینن و کاری تێدا بکه‌ن، ئه‌وا به ئیزنی خوا گوناهبار نابن له کاتێکدا به زۆره و ویستی خۆتانی تێدا نییه. به‌ڵام چه‌ندی ده‌توانی و پێت ده‌کرێ خۆت دوور بگری له ناڕه‌وایی، درێخی مه‌که. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.